ریاڵ مەدرید لەسەر نیمار داوای گرەنتی لەپاریس سان جێرمان دەكات

وەرزش

24/08/2019‌ 780 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەی ریاڵ مەدرید لەهەوڵدایە بۆ ئەوەی لەم هاوینە نیمار داسیلڤای بەرازیلی‌و یاریزانی یانەی پاریس سان جێرمان بكرێت، بەڵام بۆ ئەوە داوای گرەنتی كردووە.

بەپێی رۆژنامەی ماركای ئیسپانی، یانەی ریاڵ مەدرید ترسی لەو پێكانە هەیە، كە چەند جارێك تووشی نیمار داسیلڤا بووە.

هەر بەپێی رۆژنامەكە، بۆ ئەو مەبەستە یانە مەدریدییەكە داوای گرەنتی كردووە لەیانە پاریسییەكە، بەوەی نیمار ئەو پێكانەی قورس‌و بەردەوام نییەو بەتەواوی چاكبووەتەوە.

لەدوو ساڵی رابردوودا دوو جار نیمار لەپاژنەی پێی تووشی پێكان بوو، كە بۆ ئەو مەبەستەش دوو جار نەشتەرگەری بۆ كراوەو ئەوەش گومانی دروستكردووە، ئەو پێكانە هەمیشەیی بێت‌و زوو زوو سەرهەڵبداتەوە.

هـ ـ ح