شەڕی بازرگانی ئەمریكاو چین نرخی نەوت نزمدەكاتەوە

جیهان

24/08/2019‌ 340 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
شەڕی بازرگانی نێوان چین‌و ئەمریكا نرخی نەوتی لەبازاڕەكانی جیهان نزمكردەوە، ئەوەش دوای ئەو زنجیرە بەرزبوونەوەیەی لەچەند رۆژی رابردوو تۆماریكرد.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی 58 سەنت نزمبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 59.34 دۆلار مامەڵەی پێوەدەكرێت.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكاش، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، 1.18 دۆلار بەرێژەی 2.1% دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی بە 54.17 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

شەڕی ئابووری‌و بازرگانی نێوان چین‌و ئەمریكا پەیوەندی بەو هەڕەشانەوە هەیە هەردوولا لەیەكتری دەكەن، بۆ دانانی گومرگی زیاتر لەسەر كاڵاكانیان.

هـ ـ ح 

بەپەلە