ئەمریكا تەقینەوەی كۆگاكانی چەك‌و تەقەمەنی حەشدی شەعبی بە سیناریۆی ئێران دەزانێت

عیراق

24/08/2019‌ 584 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەرپرسێكی ئەمریكا، كە ناوی بڵاونەكراوەتەوە رایگەیاندووە، حكومەتی ئەمریكا لێكۆڵینەوە لە تەقینەوەكانی بنكەی چەك و تەقەمەنی وڵاتی عێراق دەكات.

بەپرسەكە، كە ناوی بڵاونەكراوەتەوە، ئەمریكا ئەو رووداوانە بە كۆمەڵێك سیناریۆی ئێران و هاوبەشەكانی دەزانێت و بە هێرشی تۆڵە سەندنەوە ناوی دەبات.

ئەو بەرپرسە باسی لەوەش كردووە، رووداوەكان وا دەردەكەوێت ئیسرائیل تێوە گلێنرابێت لەو هێرشانەی، كە بۆ سەر بنكەكانی چەك و تەقەمەنی حەشدی شەعبی لە عێراق ئەنجامدەدرێت.

هۆكاری ئەوەشی بۆ ئەوە گێڕاوەتەوە، بۆ ئەوەی پەیوەندی نێوان ئەمریكاو ئێران لەناوچەكە زیاتر ئاڵۆز بكرێت، بەبێ‌ ئەوەی روونكردنەوەی زیاتر لەو بارەوە بدات.

ماوەیەكە ناوە ناوە كۆگاكانی چەك‌و تەقەمەنی سەر بەحەشدی شەعبی لەناوچەكانی عێراق تەدەقنەوەو ئەو رووداوانەش گومانی جۆراوجۆری دروست كردووە.
 
وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ