دەكرێت ئافرەتانی سكپر ڕاهێنانی وەرزشی ئەنجام بدەن؟

تەندروستی

26/08/2019‌ 1048 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
زۆرێك لەژنان ئەم پرسیارە دەكەن ، كە ئایا دەتوانن ڕاهێناننی وەرزشی بكەن لە كاتی سكپری‌و دوو گیانیدا؟

لەگەڵ ڕێنماییەكی باشدا وەڵامەكە بەڵێیە، زۆر گرنگە سەردانی پزشیكەكەت بكەیت نەك توشی دۆخیك بووبیت پێویست بە پشوو بكات و پێوسیست بكات ڕاهێنانەكانت بۆ لاببرێت.

بەڵام جگە لەوە، ڕاهێنانی وەرزشی زۆر گرنگن بۆ خۆت و كۆرپەكەت، ڕاهێنان دەتوانێت ماندوو بوون‌و سك هەڵئاوسان، فشاری دەروونی كەمبكاتەوەو یارمەتی نەهێشتنی قەبزی و نەهێشتنی ئازاری پشت و لە هەووشی گرنگتر ترس لەتووشبوون بە شێڕپەنجە كەم بكاتەوە.

هەروەها یارمەتی دەدات، كە كێشی جەستەت بە هاوسەنگی بمێنێتەوە، كە زیادبوونی كێش كێشە لە كاتی سكپری كێشە بۆ زۆر كەس دروست دەكات.

ئەگەر پێش سكپری زۆر چالاك نەبوویت بۆ ئەنجام دانی ڕاهێنانی وەرزشی، ئەوا دەبێت لەسەرخۆ و ڕێكوپێك ٣ بۆ ٤ جار لە هەفتەیەكدا بۆ ماوەی ٣٠ خولەك راهێنان ئەنجام بدەیت، ئەمەش یارمەتی دەدات لەش‌و لارێكی ڕیك دەست كەوێت. 

ئەو راهێنانەی دەتوانی لەكاتی دووگیانی بیكەیت بریتین لە:
ڕاكردنی هێواش
مەلەكردن
یۆگاكردن

ئەگەر زانیت هەست بە ئازار دەكەیت یاخود بە ئەستەمی هەناسە دەدەیت ئەوا لەڕاهێنان بوەستە، چونكە هەردووكی نیشانەی ئەوەیە، كە زۆر خۆت هیلاك دەكەیت.

وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل