ئایا جگە لەمرۆڤ پێشتر هیچ زیندەوەرێكی پێشكەوتوو ژیاون؟

هەمەڕەنگ

26/08/2019‌ 1069 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
گەلە ئەستێرەكەمان پڕێتی لە دەیان بلێۆن هەسارە، كە دەكرێت ژیانی لەسەر بێت، بەڵام پرسیارەكە ئەوەیە ئایا ئێمە تەنیاین یاخود نا. 

لە ئێستادا ئەوەی دەزانین ئەوەیە، كە زەوی تاكە جیهانە بۆ ژیانكردن و لەنێو هەموو زیندەوەرەكاندا لەسەر ئەم هەسارەیە وای بۆ دەچین مرۆڤ تاكە زیندەوەر بێت، كە پەرەی بە تەكنەلۆژیای پێشكەوتوو دابێت.

بەڵام ئەوە دەكرێت خەمڵاندنێكی زیاد لە پێویست بێت‌و بەپێی بابەتێكی زانستییانە بەناوی " The Silurian Hypothesis"، كە لەگۆڤارێك بڵاوبووەتەوە، باس لە نەژادی كۆن دەكات نووسەرەكەی زانایەكە لە NASA  كاردەكات، دەڵێت: چەند بەڵگەیەك بوونیان هەیە، كە شارستانییەتی ئێمە تاكە شارستانییەتی پێشكەوتووە نەبووە، كە هەبووبێت لەسەر هەم هەسارەیە،

ئادەم فرانك پۆرفیسۆری فیزیاو زانای ئەستێرە ناس‌و سەرنووسەری بابەتەكە دەڵێت: ئایا بەڕاستی دەزانین، كە ئێمە یەكەم زیندەوەری پێشكەوتووی تەكنەلۆژی بووبین لەسەر هەم هەسارەیە؟ ئێمە شارستانییەتی پیشەساسیمان تەنیا نزیكەی ٣٠٠ ساڵە، بەڵام ژیانێكی ئاڵۆز پێش ئێمە هەبووە، كە نزیكەی ٤٠٠ مۆلیۆن ساڵ بووە.

ئەو دەشڵێت: ئەگەر مرۆڤ بوونی لەسەر زەوەی نەمێنێت، ئەوا شارستانییەكانی داهاتوو دەكرێت لایان قورسبێت، كە دوای ملیۆن ساڵ لەسەر زەوی شوێن پێی شارستانییەتی مرۆڤایەتی بدۆزنەوە، بەهەمان شێوە ئەگەر شارستانییەتی تر بوونی هەبووبێت لەسەر زەوەی بۆ ئێمەش ئەستەم‌و قورسە، كە بەڵگەی پێویست بدۆزینەوە دەربارەی ئەمە.

وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل

بەپەلە