سودەكانی تیشكی خۆر چییە لەسەر جەستەی مرۆڤ؟

تەندروستی

26/08/2019‌ 1521 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كاتێك ڕووناكی سروشتی تیشكی خۆر بەر پێست دەكەوێت پارێزی بۆ جەستە دروست دەكات، كە ڤیتامینی D  دەدات بە پێست ئەو ڤیتامینە ناسراوە بە " فیتامینی تیشكی خۆر"، كە پێكهاتەیەكی زۆر گرنە بۆ تەنروستی گشتی.

ڤیتامینەكە ڕێگری لە سوربوونەوە دەكات‌و فشاری خوێن كەمدەكاتەوەو یارمەتی ماسولكەكان دەدات‌و یارمەتی پەرەپێدانی چالاكییەكانی مێشك و پارێزگاری دژی شێرپەنجەش دەكات.

كەمی ڤیتامین D  دەبێتە هۆی تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ‌و شیرپەنجەی پرۆستات و شێت بوون.

جەستەت وا دروست كراوە، كە خۆر لێی بدات، بەركەوتنی جەستە بەڕووناكی خۆر زۆر گرنگە بۆ ئەوەی جەستە بەباشی بمێنێتەوە و یارمەتی باشتركردنی تەندروستی دڵ دەدات. 

دەكرێت رۆژانە بەلانی كەم ١٠ بۆ ١٥ خولەك خۆر جەستە ڕووناكی خۆری بەركەوەێت، كە بەركەوتنی جەستە بەتیشكی خۆر سودێكی گرنگی بەرانبەر بە خەمۆكی هەیە و ئەو نەخۆشییە وەرزشیانەی تووشمان دەبێت، هەروەها سوودی بۆ سیستەمی خەویش هەیە.

بەهەمان شێوە تیشكی خۆر یارمەتی دەدات لە دابەزاندنی كێشدا، ئەویش كاتێك لە وەرزی گەرما دێت وا دەكات لێم بچین بۆ مەلەكرد، یاخود ڕاكرد یاخود ئەنجامدانی چالاكی دیكە و ئەوش سەرسامت دەكات، كە چوونە دەرەوە یارمەتی باشتكردنی تەندروستی دەدات.

وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل