ئایا برژاندنی گۆشت بە خەڵوز شێرپەنجە دروست دەكات؟

تەندروستی

26/08/2019‌ 2571 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
 مادەیەكی كیمیایی هەیە، كاتێك دروست دەبێت، كە مادەیەكی زیندووی وەك گۆشت و جگەر و دڵ و ئەندامەكانی دیكە ئاگریان بەردەكەوێت. 

ئەمەش كاتێك دەبێت برژاوەكە، كە لە چەوری و گۆشت پێكهاتووە  دەكرێتە سەر پشكۆ و خەڵوزەكە و دەسوتێت.

برژاندی خۆراك بەهۆی خەڵوزو ژینگەیەكی دوكەڵاوییەوە، دەبێتە هۆی دەروستبوونی ڕێژەیەكی زۆری PAH لەخواردنەكەدا، ئەمەش مەترسی ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە زیاد دەكات.

هەندێك ڕێگە هەیە، كە ئەو بەریەك كەوتنە بە مادەی PAH بۆ گۆشتە برژاوەكە كەمبكیتەوە، چونكە زۆربەی كات خواردنەكانی لە دەرەوە، كە بەر دووكەڵ دەكەن، بۆیە گۆشت برژاندن بە غاز مادەكی كیمیایی PAH ی كەمتر دروست دەكات بە بەراورد بە خەڵوزو و دار.

وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل