چەند ڕاستییەكی سەرسوڕهێنەر لەسەر باوێشك دان

تەندروستی

26/08/2019‌ 1079 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
باوێشكدان چالاكییەكە، كە دەكرێت هێمای بێتاقەتی یان ئاماژەیەك بێت بۆ جەستە، كە دەیەوێت خۆی ڕێك بكاتەوە، بۆ زانین دەربارەی ئەم دیاردەیە، چەند ڕاستییەكی سەرنجڕاكێش دەخەینە ڕوو.

بیركردنەوە یاخود خونێدنەوە دەربارەی باوێشك وات لێدەكات باوێشك بدەیت، یاخود چەند خولەك پاش ئەوە ئەگەر یەكسەریش نەبوو.

هێشتا میكانیزمێكی دیار و ڕوون دەربارەی باوێشك بوونی نییە، چەند هۆكارێك خراونەتە ڕوو دەربارەی ئەم چالاكییە، دەكرێت باوێشك ببێتە هۆی نەمانی تا و هەندێكی دیكە دەڵێن: ئاماژەیەكە بۆ جەستە، كە دەیەوێت ئۆكسجینی پێویست وەرگرێت، بەڵام زانا مۆدێرنەكان ئەم بیردۆزە بە ڕاست نازانن.

ڕێژەی هەموو باوێشكێك ٦ چركەی دەوێت و لەماوەی ئەو ٦ چركەیەدا دڵ خێراتر لێدەدات.

كاتێك كەسێك دەست بە باوێشك دان دەكات كەسكانی چواردەوری لەگەڵیدا دەست بە باوێشك دا دەكەن، كە باوێشك یارمەتی هێوركردنەوەی مێشك دەدات.

ئاژەڵەكانیش بەهەمان شێوە باوێشك دەدەن، زیندەزانان لێكۆڵینەوەیان لەسەر ئەم پرسە كردووە بەتایبەتی لەسەر مەیموون و سەگ.

وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل