نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا نزم دەبێتەوە

جیهان

26/08/2019‌ 254 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان دا دابەزی و نرخى نەوت یەک بەرمیل نەوتى برێت ٥٨ دۆلارو ٢٨ سەنتە.


بەپێی  نرخى بۆرسەى جیهانى لەکانتى کردنەوەى بازاڕی جیهانى نرخى یەک بەرمیل نەوتى برێنت لە ٦٠ دۆلارەوە بۆ ٥٨ دۆلارو ٢٨ سەنت دابەزیوە.

 

هەروەها نرخى یەک بەرمیل نەوتى ئەمریکى لە ٥٥ دۆلارەوە بۆ ٥٣ دۆلارو ٦٠ سەنت دابەزینى بەخۆیەوە بینیوە.

 

بەرزى و نزمى نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان پەیوەستە بە ئاسایشى بازرگانى نەوت و ئاستى خستنەڕووى بڕی نەوت، هاوکات پەیوەندییەکانى ئەمریکاو ئێران و دۆخى فەنزوێلا کاریگەرى لەسەر نرخى نەوت دروست دەکات.

س.هـ