بژاردەكانی بەردەم عێراق بۆ ڕووبەڕوبوونەوەی بۆردومانەكانی ئیسرائیل

عیراق

26/08/2019‌ 1798 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
زەید ئەعزەمی لێكۆڵەری عێراقی پێیوایە، كە بۆردومانكردنی پێگەكانی حەشدی شەعبی لە عێراق بەرەزامەندی و روسیایە، ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات، كە عێراق تەنیا یەك بژاردەی لەبەردەمدایە .

ئەعزەمی دەڵێت: لەئێستادا بژاردەكانی عێراق بۆ هەڵسوكەوتكردن لەگەڵ ئەو ڕەوشە بریتییە لەوەی بەغدا هەوڵبدات ناوەراستی دارەكە بگرێت و لەڕێگای لیژنەكانی لێكۆڵینەوە یاری بەكات بكات.

ئەو دەشڵێت: لەبەر ئەوەی حكومەتی بەغدا لاوازترین لایەنی هاوكێشە ئەمنییە هەرێمایەتییەكەیە و تووڕەكردنی هەر لایەك لەسەر حسابی لایەنەكەی تر نرخەكەی بریتی دەبێت لە هەڵگیرسانی جەنگ لەسەر گۆڕەپانی عێراق ، كە حەسەن نەسروڵڵای ئەمینداری گشتی حیزبوڵڵای لوبنانی بەڵێنی ئەوەیدا، عێراق دەكەنە گۆرەپانی جەنگ لەگەڵ ئەمەریكا و ئیسرائیل ئەگەر جەنگیان لەگەڵ ئێران بوێت .

ماوەیەكە سوپای ئیسرائیل دەستی بە بۆردومانی مۆڵگەكانی حەشدی شەعبی لەناو خاكی عێراق كردووە، ئەوەش كاردانەوەی جۆراوجۆری دروست كردووە.
 
ئەو شارەزا ئەمنییە عێراقییە، كە ئەندامی دەستەی زانستی ئەكادیمیای پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكانە لەلێدوانێكیدا بۆ پێگەی ساسە پۆست رایگەیاندووە، ئەوەی دەگوزەرێت لە گرژكردنی رەوشەكە بێ رەزامەندی واشنتۆن و مۆسكۆ رووینەداوە، بەتایبەتی مۆسكۆ زانیاری تەواوی لەسەر نەخشەی باڵاوبوونەوەی ئێران لە عێراق و سوریا هەیە، كە مۆسكۆ خۆی ئەندامی هاوپەیمانی چوارقۆڵییە لەگەڵ بەغدا و تاران و دیمەشق، كە لەكاتی جەنگی داعش درووستكرا ، جگە لەوەی واشنتۆن نایەوێت واسەیر بكرێت، كە بەتەنیا خۆی پەلاماری ئێران دەدات .

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی