قاسم سلێمانی سەرپەرشتیكردووە
ئیسرائیل شكستی بەهێرشێكی ئێران هێناوە

عیراق

26/08/2019‌ 2768 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: میدیاكان
وەرگێڕان‌و ئامادەكردن: لوقمان حاجی قادر

سی ئێن ئێن عەرەبی بڵاویكردەوە
سوپای ئیسڕائبل ڕایگەیاند، ئەو هێرشە ئاسمانییانەی ڕۆژی شەممەی ڕابردوو ئەنجامیان داون لە ناوچەكانی نزیك دیمەشقی پایتەختی سوریا، ئامانجیان بەرگرتن بووە لە هێرشەكانی ئێران، كە پێشتر بەرنامەڕێژیان بۆ كراوە.

جوناسان كۆنڕیكوسی قسەكەری سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، هێزەكانی سەر بە ئێران لە سوریا، ڕۆژی 5 شەممەی ڕابردوو هەوڵیانداوە فڕۆكەی "درونز" ی چەكدار بەرەو ئیسرائیل هەڵبدەن، بەڵام ئەوان چاودێریان كردوون و لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری پێشوەخت، زانیویانە ئەو هێزانە بە نیازی چین، بەمەش توانیویانە بەر بەو هێرشانە بگرن.

پلانەكە ئەوە بووە ئێران چەند فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی بۆمبڕێژكراو لە بنكەیەكی نزیك سنووری ئیسرائیل بنێرنە بەرزاییەكانی جۆلان بۆ هێرشكردنە سەر ئیسرائیل، هێرشەكەش‌ بە سەرپەرشتی قاسم سولەیمانی بووە.

ئیسرائیلییەكان وێنەی ئەو هێرشانەیان بڵاوكردەوە، ئێرانییەكانیش ئەوەیان ڕەتكردەوە هیچ دامەزراوەیەكی ئێرانی ڕووبەڕووی بۆمبارانكردنی ئیسڕائیل بووبێتەوە.

بی بی سی  نیوز بڵاویكردەوە 
دوای كۆنتڕۆڵكردنی خان شیخون، سوپای سوریا دووترین خاڵی چاودێری سوپای توركیای دەورەداوە، كە ئێستا ئەو هێزە توركیانەی لەمۆرك جێگیرن بە تەواوی دابڕاون لە ناوچەكانی ئۆزسیۆنی سوریا.

خاڵی چاودێری مۆرك 12 كیلۆمەتر لە خان شەیخونەوە دوورە، دوای كۆنتڕۆلكردنی خان شەیخون، ئێستا سوپای سوریا چەند كیلۆمەترێك لە شاری حەلەبەوە دوورە.

پێشتریش فڕۆكەكانی ڕوسیا كاروانێكی سوپای توركیایان بۆردومان كردووە، كە ویستوویەتی چەك و تەقەمەنی بۆ ئۆپۆزسیۆنی توندڕەووی ناوچەكە بگوازێتەوە، دوای ڕووداوەكەش ئەردۆغان بە هەڵەداوان پەیوەندی بە ڤلادیمیر پۆتینی سەرۆكی ڕوسیاوە كردووە تا دەرچەیەك بۆ توركیا بدۆزیتەوە و لەو تەڵەزگەیە ڕزگاریان بكات.

بۆیە لە بەیاننامەیەكدا ئەوە ڕاگەیاندرا، كە ئەردۆغان رۆژی 27 ئۆگستۆس بۆ چاوپێكەوتنی پۆتین دەچێتە مۆسكۆ بۆ چارەسەركردنی ئەو گرفتە، كە بە هۆیەوە ئاوارەی زیاتر لە ناوچەكە كەڵەكەبوون و هێرشەكەش بە پشتیوانی هێزی ئاسمانی ڕوسیا ئەنجام دەدرێت.

لافرۆفیش وتی: ئومێدیان وابوو ئەو خاڵی چاودێرییانەی توركیا لە ناوچەی ئیدلب ڕێگری بكات لە هیرشی چەكدارە توندڕەووەكان.

ئەو وتیشی: زۆر بە توندی وەڵامی ئەو توندڕەوانە دەدەنەوە. بەمەش لایەنی ڕووسی ئۆباڵێ ڕوووداوەكانی خستووەتە ئەستۆی ئەنقەرە و دەستەی ڕزگاركردن شام. 

پێشتریش ڕوسیا و توركیا ڕێككەوتبوون، كە ئەو ناوچەیە لە چەك دابماڵدرێت بۆ جیاكردنەوەی هێزەكانی ئۆپۆزسیۆن و هێزەكانی سوپای سوریا.

دوای ئەم گۆڕانكارییانەش، ئێستا بوونی سەربازی سوپای توركیا لەو شاری ئیدلیب چەند مەرج و كۆتێكی دیكەی هاتوونە بەردەم.

خەلیج ئۆنلاین بڵاویكردەوە
حەسەن نەسڕوڵای ئەمینداری گشتی حبزبوڵڵا بەڵێنیدا وەڵامێكی توندی ئیسرائیل بداتەوە، ئەمەش‌ دوای ئەوەی ئیسرائیل بە فڕۆكەی كۆنتڕۆڵكراو پێگەكانی ئەو حیزبەی لەناو سوریا بە ئامانج گرت.

نەسروڵڵا لەو بارەوە وتی: بە سوپای ئیسڕائیل دەڵێم لای دیوارەكە بوەستن و چاوەڕێمانبن. 

ئەو وتیشی: ئەو هێرشەی ئیسرائیلییەكان كارێكی مەترسیدارە و دواتریش ئەو مەترسییانە ڕوون دەكاتەوە.

هەروەها وتی: هەر فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان ئیسڕائیلی دەخەینە خوارەوە، كە بێتە سەرمان و فڕۆكەكانی ئەم دوایشە بۆمبڕێژكراوبوون.

ئەوەشی وت: نایەڵین وەك حەشدی شەعبیمان لێ بێت لەعێراق و هەموو شتێك دەكەین بۆ بەرپەرچدانەوەی دوژمنكارییەكانی ئیسرائیل .

سوپای لوبنانیش لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، كە دوو فڕۆكە كۆنتڕۆڵكراوەكەی ئیسرائیل لە ئاسمانی باشووری لوبنان كەوتونەتە خوارەوە و زیانی ماددیان گەیاندووە.

مەركەز بەیت ئەلعێراق بڵاویكردەوە
هاوپەیمانی سائیرون ڕایگەیاند ك، هیچ لایەنێكی سیاسی  یان هی دیكە ناتوانن عادل عەبدولمەهدی لەوە بپارێزن، كە متمانەی لێ وەربگیرێتەوە.

ڕامی سكینی  سەركردەیەكی هاوپەیمانییەكە دەڵێت: پێویستە عەبدولمەهدی خۆی لە هیچ لایەنێكی سیاسی نزیك نەكاتەوە، چونكە ئەمە دادی نادات و لە متمانە لێسەندنەوە نایپارێزێت ئەگەر لە شكستەكانی بەردەوام بێت.

سكینی دەشڵێـت: حكومەت تووشی شكستی زۆر بووە، بە تایبەتیش لە لایەنی خزمەتگوزارییەكان، بۆیە بە ڕاشكاوی دەیڵێین كە بەردەوامی شكستەكان واتای ئەوەیە متمانە لەو حكومەتە دەستێنینەوە و كەسیش ناتوانێت كەمتەرخەمان بپارێزێت.

ئەو ڕەخنەی توندیش لە سائیرون فەتح دەگیرێت، كە ئەوان پاڵشتی عەبدولمەهدی بوون و هێناویانەتە سەر حوكم، بۆیە حكومەتەكەی عەبدولمەهدی شكست بێنیت ئەوان بەرپرسیاریەتییەكەی هەڵدەگرن.

بەپەلە