دوو پێشمەرگەى دیموکرات لە رۆژهەڵاتى کوردستان شەهید دەکرێن

sharpress.net

165 جار خوێندراوه‌ته‌وه

28/08/2019‌

شارپرێس:

سپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند کە دوو ئەندامی حیزبی دێموکرات لە شاری سەردەشت کەوتوونەتە بۆسەی هێزەکانیان و گیانیان لە دەستداوە.

بەپێی هەواڵێکى ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانى مرۆڤ  ڕۆژی چوارشەممە فەیلەقی حەمزەی سپای پاسداران لە ئورمیە ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند کە بکوژانی پاسدار خالید شوانی لە سنوورەکانی سەردەشت کەوتوونەتە بۆسەی هێزەکانی سپا و دوو کەسیان گیانی لە دەست داوە و یەکێکیان بە دیل گیراوە.

 

ئاماژە بەوەشکراوە ئەو دوو پێشمەرگەیە بریتین لە”عەلی بایزیدپوور“ و ”ئیبراهیم عەزیز نژاد“  لە گوندی قەڵاڕەشەی سەردەشت  لە ئەنجامی شەڕو پێکدادان کە شەوی ڕابردوو هاتووەتە ئاراوە گیانیان لە دەست داوە و کەسێکیش بە ناوی ”مێهران ئەحمەدیان“ بریندار و دواتر بە دیل گیراوە.

سەرچاوەیەک لە حزبی دێموکراتی کوردستان (حدک) ئەو زانیاریانەی بۆ هەنگاو پشتڕاست کردەوەتەوە.

لەچەند رۆژى رابردوودا خالید شوانى ئەفسەر لە سوپای پاسداران، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە لە شاری پیرانشار و لەلایەن ژمارەیەک کەسى نەناسراوەوە کوژرا.

س.هـ






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved