لەچیچان گەورەترین و جوانترین مزگەوتی ئەوروپا كرایەوە

هەمەڕەنگ

29/08/2019‌ 1098 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دەسەڵاتدارانی چیچان لە روسیا لەئاهەنگێكی گەورەدا، كە بەرپرسە ناوخۆیی و بیانییەكان ئامادەبوون، مزگەوتێكیان كردەوە، كە دەڵێن گەورەترین مزگەوتە لە ئەوروپادا .

مزگەوتەكە كەناوی "نبی محەمەد"ی لێنراوە، جێگای ٣٠ هەزار نوێژخوێنی تێدا دەبێتەوە، دەسەڵاتدارانی چیچان دەڵێن: ئەوە گەورەترین و جوانترین مزگەوتی ئەوروپایە .

رەمەزان قەدیرۆف ، سەرۆكی چیچان، كە كەسێكی نزیكی ڤلادیمێر پۆتینی سەرۆكی روسیایە دەڵێت: مزگەوتەكە لە شارۆچكەی شاڵی بنیادنراوەو دانیشتووانەكەی ٤٥ هەزار كەسە و دەكەوێتە دەوروبەری گرۆزنی پایتەخت، مزگەوتێكە لە دیزاین و قەبارە و جوانیدا بێوێنەیە.

باخچەی مزگەوتەكە، كە بەگوڵ و گوڵزار و نافوورە رازێنراوەتەوە، جێگای ٧٠ هەزار نوێژكەری تری تێدا دەبێتەوە .

قەدیرۆڤ، كە لەلایەن پۆتینەوە كراوەتە دەسەڵاتداری چیچان كاری لەسەر ئەوە كردووە ژمارەیەكی زۆر مزگەوت دروست بكات.

لەساڵی ٢٠٠٨ پەردە لەسەر مزگەوتی دڵی چیچان لە گرۆزنی پایتەخت لادرا، كە جێگای ١٠ هەزار نوێژكەری تێدا دەبێتەوە، كاتی خۆی لە جەنگی نێوان مۆسكۆ و سەربەخۆخوازەكان دوای لێكهەڵوەشاندنەوەی یەكێتی سۆڤێت وێران بوو بوو.

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی