چۆن مامەڵە لەگەڵ تەمەنی منداڵە هەرزەكارەكەتدا دەكەیت؟

هەمەڕەنگ

29/08/2019‌ 1567 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كاتێك منداڵەكان دەچنە دە ساڵەی هەرزاكارییەوە ، زۆرێك شت ڕوو لە گۆڕان دەكەن، بۆ ئەوەی هاوكاری هەرزەكار بكەیت بەئاراستەكی ئەرێنی گەشەبكات، دەبێت پێشبینی بگۆڕیت و هەندێك لە ڕێساو سنوورداری دروستبكەیت و ژینگەیەكی پڕ لە خۆشەویستی بخوڵقێنی .

وەك هەرزەكار مامەڵەیان لەگەڵدا بكە نەك وەك كەسێكی پێگەیشتوو یاخود منداڵ
هەرزەكارەكەت لەمودوا منداڵ نییە، بۆیە گرنگە نابێت وەك منداڵ مامەڵەیان لەگەڵدا بكرێت، هەرچۆنێك بێت هەرزەكار هێشتا كەسێكی پێگەیشتوو نییە و ناتوانێت ئەرك و بەرپرسیاریارییەتی  لە ئەستۆبگرێت.

مێشكی هەرزەكار لەنێوەندی ئاستی دامەزراندن‌و گەشەسەندی خوددایە، بۆیە دەبێت یارمەتیان بدرێت لەم بەشەی ژیانیاندا. 

ئەوان هێشتا توانای هەڵگرتنی بەرپرسیاری و بڕیاردانیان نییە، بۆیە هەندێك جار هەڵسوكەوتی ناڕاست و پێشبینی نەكراو ئەنجام دەدەن ، بۆیە ئامادەی ئەمانە بە.

ئەگەر بێهیوا بوویت لەوەی هەرزەكارەكە هەمان هەڵەكان دووبارە دەكاتەوە، پشودرێژبە، چونكە هێشتا لە ئاستی فێربووندایە و بەشێك لە بوون بە هەرزەكار فێربوونە لەڕێی هەڵەكانەوە، ئەویش بەهۆی ئەزوونی نەرێنی بۆ ژیانیان تا لەو هەڵانە وانە وەردەگرن.

لەگەڵ ئازادییەكانیاندا نەرمتر مامەڵە بكە
ئەگەر هەرزەكارەكەت كاری باشی ئەنجامدا و بەرپسیاری لە ئەستۆگرت ، ئەوا ئازادی زیاتری بەرێ، ئەگەر هەڵبژاردەی خراپیان ئەنجامدا، زیاتر سنوردارتر و قورست مامەڵەیان لەگەڵدا بكە. 

پیشانیان بدە، كە هەڵسوكەوتەكانیان دەتوانێت ئازادیان یاخود سنووردارییان پێ ببەخشیت و هەڵبژاردەكانیان دەتوانێت دەرئەنجامیەكان بگۆرێت.

جەخت لەسەر متمانە بكە و لە گومانكردن واز بێنە
ئەوە ڕاستە، كە هەرزەكار دەكەوێتە زۆر كێشەوە ، بەڵام جەخت لەسەر ئەو شتە خراپانە مەكەرەوە، كە لە ڕابردوودا ئەنجامیان داوە، یان هەر مەترسییەك، كە ڕووبەرووی دەبنەوە.

ئەگەریش هەرزەكارەكە متمانەی شكاندی بۆ جارێك، ئەوا زۆر گرنگە متمانەی یەك بەدەست بێنەوە، ئەگەر زانیت بەنیازی شتێكە ئەنجامی بدات ، ئەوا داوای لێبكە، كە بە تەواوی بۆت ڕوونبكاتەوە. 

یەكەم جار پرسیاری لێبكە، پێش ئەوەی بگەیتە ناو باتەكەوە، ئەگەریش دڵنیا نەبیوی، ئەوا بە هەرزەكارەكەت بڵێ، كە "من خەممە"، بەڵام من متمانە هەڵدەبژێرم.

پیشاندانی خۆشەویستی
خۆشی بینین بەیەكەوە، هەوڵ بدە لەگەڵ هەرزەكارەكەت دا كاتێكی چێژبەخش بەسەر ببەیت.

بۆ نموونە ئەنجامدانی چەند یاریەكی خێزانی رێك بخە مانگانە، ئەوە بزانە كاتێك هەرزەكارەكەت گەورە دەبێت، ئارەزوی ئەوە دەكات زیاتر لەگەڵ هاوڕیكانی بێت وەك لەگەڵ خێزانەكەی ، بۆیە رێگەی لێمەگرە و زۆری لێمەكە بۆ ئەوەی لەگەڵ خێزانەكەیدا بێت. 

وەرگێڕان: ڕەوەند ئیسماعل