حكومەتی هەرێم بریاریدا چیتر 10 هەزار دینار لە هاوڵاتیانی عێراق وەرنەگیرێت

sharpress.net

376 جار خوێندراوه‌ته‌وه

29/08/2019‌

شارپرێس:

هەردوو وەزارەتى ناوخۆى هەرێم و عێراق رێککەوتن چیتر ئەو 10 هەزار دینارە لە هاووڵاتیانی ناوەڕاست و خوارووى عێراق وەرنەگیرێت کە سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن.
بەپێى راگەیەنراوێکى حکومەتى هەرێم ئەمرۆ پێنج شەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی باڵای وەزارەتی ناوخۆی عێراق بە سەرۆکایەتی یاسین یاسری وەزیری ناوخۆ کرد.

ئاماژە بەوەشکراوە، وەزیری ناوخۆی عێراق خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەرامبەر دروستبوونی ئەو کەشە ئەرێنییەی ئێستا لە نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا هەیە و ئاماژەشی بەوە کرد کە لێکتێگەیشتنی باش لە نێوان هەردوو وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و عێراق هەیە و هەر کێشەیەکیش بێتە پێشەوە پێویستە بەپێی دەستوور چارەسەر بکرێت.

لاى خۆیەوە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسی وەزیری ناوخۆی عێراقی کرد بۆ هەماهەنگی و هاوکارییان لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان .
لە کۆبوونەوەکەدا کە وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستانیش ئامادەبوو، ئاماژە بە کێشەی ئیقامە و وەرگرتنی بڕی دە هەزار دیناری عێراقی کرا کە لە هەموو هاووڵاتیانی دەرەوەی هەرێمی وەردەگیرێت.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کرد کە ئەو میکانیزمەی بەناوی ئیقامە ناوزەد کراوە و بۆ پاراستنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و گەشتیاران بووە، لەمەودوا ناوەکەی دەکرێتە ( دڵنیایی ئاسایش) .
هەروەها لە سەر فەرمانی سەرۆکی حکوومەت بڕیاردرا لە مەودوا حکومەتی هەرێم خەرجییەکانی سیستەمی ( دڵنیایی ئاسایش ) دابین بکات و لە 1- 9 ەوە هیچ بڕە پارەیەک لە هاووڵاتییانی پارێزگاکانی عێراق کە سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن وەرنەگیرێت.

س.هـ






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved