ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر: جارێكی دیكە پڕۆژەی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ پێشكه‌ش ده‌كه‌ین

sharpress.net

308 جار خوێندراوه‌ته‌وه

31/08/2019‌

شارپرێس:
سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، تا ئێستا پڕۆژەكەی ئه‌وان بۆ گەڕاندنەوەی پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەران كارایە، بەڵام چاوەڕێ دەكەن حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە پلانی چوارساڵەی خۆیدا گەڕاندنەوەی پاشەكەوتی مووچە دابنێت و ئەگەر نەبوو، ئەو كات جارێكی دیكە پڕۆژەكە پێشكەش دەكەنەوە.

عەلی رەشید، سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر له‌ لێدوانێكدا بۆ میدیای فه‌رمی پارتی رایگه‌یاندووه‌، "چاوەڕێ دەكەین حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە پلانی چوارساڵەی خۆیدا گەڕاندنەوەی پاشەكەوتی مووچە دابنێت، چونكە حكوومەت لە ئێستادا پاشەكەوتی مووچەی نەهێشتووە و مووچەش لە كاتی خۆیدا دەدات و تەنها پاشكەوتەكە ماوە بیگەڕێنێتەوە بۆ فەرمانبەران، كە ئەویش دەگەڕێتەوە".

وتیشی، "پڕۆژەكەی ئێمە بۆ گەڕاندنەوەی پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەران كارایە و چاوەڕێ دەكەین ئەگەر حكوومەت لە پلانی خۆیدا گەڕاندنەوەی پاشەكەوتی مووچەی دانەنابوو، جارێكی دیكە هەر سێ ئەنجومەنی پارێزگاكان كۆدەبینەوە و پڕۆژەی خۆمان پێشكەشی حكوومەت دەكەینەوە".

سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر راشیگه‌یاند، بۆ ئەوەی پڕۆژه‌كه‌مان جێبەجێ بكرێت بەردەوام دەبین تاوەكو پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەران دەگەڕێتەوە".
ه.م




ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved