وه‌زیری پێشمه‌رگه‌: چاوەڕوانی هه‌ماهه‌نگی زیاتر له‌هاوپه‌یمانان ده‌كه‌ین

sharpress.net

156 جار خوێندراوه‌ته‌وه

02/09/2019‌

شارپرێس:
وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ جه‌خت له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری زیاتری نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و هاوپه‌یمانان ده‌كاته‌وه‌و رایده‌گه‌یه‌نێت، هاوكاری و پێكه‌وه‌یی هه‌مووان بۆ سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌و بنبڕكردنی ته‌واوه‌تی تیرۆر و تیرۆریستان ئه‌ركی له‌ پێشینه‌ی هه‌مووانه‌.

شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ده‌وری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و هاوپه‌یماناندا، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم، جه‌خت له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری زیاتری نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و هاوپه‌یمانان ده‌كاته‌وه‌و وتی، "هاوكاری و پێكه‌وه‌یی هه‌مووان بۆ سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌و بنبڕكردنی ته‌واوه‌تی تیرۆر و تیرۆریستان ئه‌ركی له‌ پێشینه‌ی هه‌مووانه‌، بۆ ئه‌مه‌ش  هه‌ماهه‌نگی زیاتر له‌هاوپه‌یمانان ده‌كه‌ین". ‌

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی كۆبوونه‌وه‌، "له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا راپۆرتی هه‌ریه‌ك له‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی ئیداره‌ و میره‌، ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان و هه‌واڵگری گشتی خوێندرانه‌وه‌، كه‌ تیایدا رووداو و كرده‌كانی دوو هه‌فته‌ی رابردوو به‌ داتا و ژماره‌ خڕانه‌ ڕوو. پاشان له‌لایه‌ن وه‌زیری پێشمه‌رگه‌و هاوپه‌یمانانه‌وه‌ گفتۆگۆیان له‌باره‌وه‌ كرا".

وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ رایگه‌یاندووه‌، "مه‌ترسی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش له‌ناوچه‌ جیاوازه‌كان هه‌یه‌، بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ و بنبڕكردنی تیرۆرو تیرۆریستان پێویستیمان به ‌به‌رنامه‌ی هاوبه‌ش و یه‌كده‌ستی و یه‌كگرتوویی هه‌مووان هه‌یه‌".
ه.م




ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved