كوردو سووننە دژی دەركردنی هێزە بیانییەكانن لەعێراق

عیراق

03/09/2019‌ 565 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: میدیاكان
وەرگێڕان‌و ئامادەكردن: لوقمان حاجی قادر

ئیندپیندێنت عەرەبی بڵاویكردەوە
بە هۆی ملنەدانی فراكسیۆنە كوردی و سونییەكان، فراكسیۆنە شیعەكان نەیانتوانیووە پرسی وەدەرنانی هێزەكانی ئەمریكا لەپەرلەمانی عێراق بخەنە خشتەی كاری گفتوگۆكانەوە.

هاوپەیمان فەتح بەسەرۆكایەتی عامری گەرەكییەتی ئەو پرسە بورژێنێت و ئیسرائیلیش بەو هێرشانە تۆمەتبار دەكات، 

هاوپەیمانییەكە پێشی وایە فڕۆكە ئیسرائیلییەكان لە بنكە سەربازییەكانی ئەمریكاوە دەرچوون و ئەو بارەگایانەیان بۆردومان كردووە.

بە گوێرەی قسەكانی "سادق سرێتی" پەرلەمانتار، زیاتر لە 160 پەرلەمانتار واژووەیان لەسەر ئەو پڕۆە یاسایە كردووە و لیژنەكان (بەرگری و دەرەوە و یاسا)ی پەرلەمان پڕۆژ یاساكە كامڵتر دەكەن.

پێشتر و ساڵی پار، فراكسیۆنە شیعەكان باسیان لەو یاسایە كردووە، بەڵام هێڵە گشتییەكانی ئەو یاسایە ڕوون نەكراونەوە، كە ئاخۆ چۆن ئەو پڕۆژ یاسایە لەگەڵ ڕیككەوتننامە ئەمنییەكەی ساڵی 2008  ی نێوان بەغدا و واشنتۆن دەسازێندرێت.

ڕێككەوتنی سێ سەرۆكایەتییەكەی عێراقیش لەوەی‌ مانەوەی هێزە ئەمریكییەكان بە گرنگ دەزانن، هۆكار بووە كە لە پەرلەماندا گفتوگۆی لەبارەوە نەكرێت.

نەیارانی مانەوەی ئەمریكییەكان لە عێراق دەڵێن، كە محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمان گەوەرەترین بەربەست بووە لە بەردەم خستنەڕووی ئەو یاسایەدا، سەرباری ئەوەش  100 پەرلەمانتار واژوویان كردووە، كەچی حەلبوسی نایخاتە خشتەی كاری گفتوگۆكانی پەرلەمانەوە.

كورد و سونەكان دژ بە پڕۆژە یاساكەن، چونكە 8 بنكەی سەربازی ئەمریكی لەناوچەكانیاندا جێگیرن، كە 6000 هەزار سەرباز و ڕاوێژكاری  ئەمریكی لەخۆ دەگرن.

سونەكان پێیانوایە هێشتا پێویستیان بە هیزەكانی ئەمریكا هەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش و هێزە عێراقییەكان هێشتاش ناتوانن ئەو ئەركە جێبەجێ بكەن. كوردەكانیش هەمان پاساوی سونەكانیان هەیە.
سۆمەرییە نیوز بڵاویكردەوە
سەرباری ئەوەی خوێندنەوەی دووەمیش بۆ پڕۆژە یاسای دادگای فیدڕاڵی عێراق كراوە، بەڵام بە هۆی كێبڕكێی لایەنەكان لەوەی هەر یەكیان كورسییەك لەو دادگایەدا بۆخۆی مسۆگەر بكات، پڕۆسەی دەنگدان لە بارەی ئەو پڕۆە یاسایەوە پەكی كەوتووە.

لەو بارەوە جاسم بخاتی بۆ سۆمەرییە نیوز وتی: یاساكە گرنگ و ستراتیژییە بۆ بنیاتنانی دەوڵەتی عێراق، بەهۆی كێبڕكێی لایەنەكانەوە، دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاساكە لە پەرلەمانی عێراق ‌ دواكەوتووە.

ئەو وتیشی: ئەو كیبڕكێیە زیانی بە پەرلەمان گەیاندووە لە جێبەجێكردنی ئەركەكەی لە تێپەراندنی ئەو یاسا گرنگەدا، بۆیە پێویستە زووبەزوو ئەو كارە بكرێت و لەگەڵ دەستپێكی وەرزی تازەی پەرلەمان دەنگ لەسەر یاساكە بدرێت.

مەوازین نیوز بڵاویكردەوە 
هاوپەیمانی فەتح بەنیازە پڕۆژە یاسایەك بۆ وەدەرنان و كۆتوبەندكردنی ئەمریكییەكان لە عێراق لە پەرلەماندا گەڵالە بكات.

هاوپەیمانییەكە بەنیازیشە ئەو پرسیارەش بورژێنێت، كە ئاخۆ بۆچی باس لەو لایەنە نەكراوە، كە بارەگاكانی حەشدی شەعبی بۆردومان كردوون.

سەرچاوەكان دەڵێن: ئەگەر دەنگ لەسەر ئەو پرسە بدرێت، حكومەتی عێراق ناچارە پابەندی بێت، باس لەوەش دەكرێت  پەرلەمانتارانی فەتح پرسی ئەو لایەنە نادیارە دەورژێنن، كە بارەگاكانی حەشدی بۆردمان كردووە و تۆمەتەكانیش بەلای ئیسڕائیلدا دەشكێنەوە.

بەغداد ئەلیەوم بڵاویكردەوە
یۆنادم كەنای سەرۆكی فراكسیۆنی ڕافیدێنی پەرلەمانی داوای كرد پەیڕەووی ناوخۆی پەرلەمان هەمواربكرێتەوە.

ئەو وتیشی: لە وەرزی یاساكاری یەكەمدا، ناكۆكی هەبوو سەبارەت بە وادەی گرێدانی دانیشتنەكان، هەندێك پێیان باش بوو بەیانییەكەی بێت‌و هەندێكی دیكەش پاشنیوەڕۆكەیان پێ باشتر بوو، ئەمەش بووە هۆی گرێنەدانی زۆر دانیشتن بە هۆی ئامادەنەبوونی پەرلەمانتارانەوە و تەواو نەبوونی ڕێژی یاسایی، بۆیە بە پێویستی زانی پەیڕەوەكە هەموار بكرێتەوە لە وەرزی تازی یاساكاریدا.

سەرۆكی فراكسیۆنی ڕافیدەین پێشنیاری كرد ئامادەبوونی زۆرینەی ئەندامانی پەرلەمان نەكرێتە مەرج بۆ گرێدانی كۆبوونەوەكان، هەروەك لە زۆرێك لە پەرلەمانەكانی جیهان كار بەم سیستەمە دەكرێت و ئامادەبووان هەر چەندێكبن دانیشتنەكە بەڕێوەدەچێت.

سەباحی جەدید بڵاویكردەوە
حەمزە جەواهیری شارەزای بواری نەوت وای بۆ دەچێت، كە بە هۆی سیاسەتە ئابوورییەكانی حكومەتەوە، بودجەی ساڵی 2020 ی عێراق كورتهێنانەكەی بگاتە 100 ترلیۆن دینار.

ئەو لەمیانی لێدوانێكی وتیشی: خەمڵاندنەكان ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن، كە تەواوبوونی لوولەبۆری نەوتی كوردستان  نزیكەی ملیۆنێك و 100 هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێكدا دەگوازێتەوە، حكومەت ناچار دەكات بەرهەمی نەوتی باشوور كەم كاتەوە.

جەواهیری هەروەها وتی: خەمڵاندنەكان دەڵێن: نرخی نەوتی جیهانی دادەبەزێت، ئەمە سەرباری تەواوبوونی هێڵی نەوتی كوردستان، كە كۆمپانیایی "رۆس نەفت" ڕوسی پێی هەڵدەستێت، بەمەش بەرهەمی نەوتی باشوور بۆ نزیكەی 400 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە دادەبەزێت.

جەواهیری باسی لەوەش كرد، كە ئەمریكا و دەوڵەتانی دیكە فشاریان خستۆتەسەر هاوپەیمانانیان لە كەنداو كە نرخی نەوت دابەزێنن، ئەم كۆششانەی ئەمریكاش نرخی نەوت بۆ نزیكەی 50 دۆلار دادەبەزێنێت.

ناوبراو ئەوەشی وت: هەموو ئەمانەی لەسەرەوە باسكران دەبنە هۆی كورتهێنانی بودجە بە نزیكەی 100 ترلیۆن دینار، ئەمەش كارەساتە و دەوڵەتی عێراق ماپووچ دەكات و دەیخاتەسەر ساجی عەلی.