لەم هەفتەیەوە وەزارەتى دارایی دابەشکردنى موچەى فەرمانبەران دەستپێدەکات

sharpress.net

1286 جار خوێندراوه‌ته‌وه

03/09/2019‌

شارپرێس:

وەزارەتى دارایی و ئابورى هەرێم لە هەفتەیەوە مووچەى بە بەشێک لە وەزارەت و دەزگاکانى حکومەت دابەش دەکات.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان به‌شارپرێسى راگه‌یاند، بڕیارە رۆژى پێنجشه‌ممه‌ دابەشکردنى موچەى وەزارەت و دەزگکانى حکومەت دەستپێ بکاتەوەو یەکەم وەزارەتیش مووچه‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ و لیواكان دەبێت.
سه‌رچاوه‌كه‌ى دارایی ئاماژەى بەوەشکرد، رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ مووچه‌ى یه‌كه‌ى 70 ، 80 دابه‌شده‌كرێت،رۆژى سێشه‌ممه‌ مووچه‌ى پەروەردە دابه‌شده‌كرێت.

بۆ دابەشکردنى مووچەى فەرمانبەران حکومەتى هەرێم پشت بەو پارەیە دەبەستێت کە لەبەغداوە دێت کە بڕەکەى شەش ترلیۆنە.

س.هـ








ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved