ئاسایشى رۆژئاواى سلێمانى چوار کەس بە مادەى هۆشبەرەوە دەستگیر دەکات

sharpress.net

83 جار خوێندراوه‌ته‌وه

04/09/2019‌

شارپرێس:

ئاسایشى رۆژئاواى سلێمانى دەستگیرکردنى چوار کەسى بە تۆمەتى بارزگانیکردن و بەکارهێنانى مادەى هۆشبەر دەستگیر کرد.

لە راگەیەنراوێکدا  زمناکۆ عەلى وتەبێژى ئاسایشى رۆژئاواى کوردستان لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاندوە، لەماوەى ١٠رۆژى رابردوو هێزەکانیان لە سنورى قەزاى چەمچەماڵ و بەفەرمانى دادوەر چوار کەسیان بە تۆمەتى بازرگانیکردن و بەکارهێنانى مادەى هۆشبەر دەستگیر کردوە.

هەروەها ئاماژەى بەوەشکردوە، یەکێک لەو چوار کەسەى دەستگیریان کردوە برى بڕی ٧ گرام لەمادەى کریستاڵ و چەند پارچە شوشەیەک تایبەت بەو کریستاڵە لە ماڵەکەیدا دۆزراوەتەوە دەستی بەسەرداگیراوە.

وتەبیژەکەى ئاسایشى رۆءژئاوا روونیکردەوە، کەسێکى دیکەیان دەستگیر کردوە کە خەڵکى ئێرانەو بری ١٢ حەبى بووە کە ئەویش نایاساییەو رێگەى بەکارهێنانى پێ نەدراوە.

س.هـ






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved