شارپرێس:
سەرچاوە هەواڵییەكان ئاشكرایانكرد، كە یانەی یۆڤانتۆس لەوەرزی گواستنەوەی زستانەیی یاریزانێكی نوێ دەكرێت.
بەپێی پێگەی "كاڵچیۆ مێركاتۆ"ی ئیتالی، یانە ئیتالییەكە دەیەوێت لەوەرزی گواستنەوەی زستانەیی یاریزانی دانیماركیو یانەی تۆتنهام كریستیان ئیریكسن بكرێت.
ئەمە لەكاتێكدایە، هەردوو یانەی ریاڵ مەدریدو مانچستەر یونایتید لەسەر هێڵن بۆ ئەوەی ئەم یاریزانە بكڕن، كە وەرزی گواستنەوەی هاوینەیش هەوڵی زۆریاندا بۆ كڕینی ئەو یاریزانە.
هەر بەپێی پێگە ئیتالییەكە یانەی یۆڤانتۆس لەسەر خواستی ماوریسۆ ساری ئەو یاریزانە دانیماركییە بكرێت، كە دەیەوێـت پێگەی هێڵی ناوەندی یانەكەی پێبەهێز بكات.
هـ ـ ح