پارتی‌و گۆڕان پشتگیری پێكهێنانی لیستێكی كوردی لەكەركوك دەكەن

sharpress.net

435 جار خوێندراوه‌ته‌وه

05/09/2019‌

شارپرێس:
پارتی دیموكرات‌و بزووتنەوەی گۆڕان پشتگیری پێكهێنانی لیستێكی هاوبەش لەشاری كەركوك‌و ناوچە كێشە لەسەرەكان دەكەن، ئەوەش بۆ بەشداری لەهەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لەسەرچاوەیەكی ئاگاداری گۆڕان دراوە بەشارپرێس، شاندی بزووتنەوەكە لەكۆبوونەوەیان لەگەڵ شاندی پارتی لەرۆژی یەك شەممەی رابردوو باسی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانیان كردووە.

هەر بەپێی زانیارییەكانی سەرچاوەكە، هەردوولا لەو كۆبوونەوەیە جەختیان كردووەتەوە، دەبێت لایەنە كوردییەكان بۆ ئەو هەڵبژاردنەو لەشاری كەركوك لیستێكی هاوبەش بەناوی كوردەوە پێكبهێنن.

هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراق لەمانگی چواری ساڵی داهاتوو بەرێوەدەچێت، كە لایەنە كوردییەكان لەئێستاوە ئامادەكاری بۆ ئەو هەڵبژاردنە دەكەن‌و بۆچوونیشیان لەسەر ئەو پرسە جیاوازە.

هاوكات سەرچاوەكەی شارپرێس ئەوەشی ئاشكراكرد، كە شاندەكەی پارتی سەرەڕای پشتگیرییان بۆ یەكلیستی دووپاتكردووەتەوە، باسیان لەوەش كردووە، كە ئەو پرسە دەخەنە بەردەم لایەنەكانی تر بەتایبەتی یەكێتی نیشتمانی.

هـ ـ ح





ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved