پەرلەمانتارێك: پارتی لە 10 كێڵگە نەوت دەدزێت

عیراق

05/09/2019‌ 2014 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەركەوت شەمسەدین پەرلەمانتاری جوڵانەوەی ئایندە لەپەرلەمانی عێراق، رایگەیاند، پارتی دیموكرات لە 10 كێڵگەی نەوتی، "نەوت دەدزێت".

سەركەوت شەمسەدین، راشیگەیاند، ئەو كێڵگە نەوتیانە دەكەونە ناوچەكانی عەین زالە و شێخان و چەند ناوچەیەكی تری زاخۆ، كە كۆنتڕۆڵی ئەو ناوچانە لەژێر دەستی پارتی دیموكراتدایە.

پەرلەمانتارەكەی عێراق جەختیكردووەتەوە، كە نە حكومەتی عێراق، نە حكومەتی هەرێم دەسەڵاتیان بەسەر ئەو كێڵە نەوتییانە نییەو ناشزانن داهاتەكەی چۆن ‌و بۆ كوێ‌ دەڕوات.

ئەو داوای لەحكومەتی ناوەندی كردووە، بەدواداچوون بۆ ئەو پرسە بكات‌و رێگری لەو پرۆسەی بەتاڵانبردنی نەوتە بكات.

هـ ـ ح