شارپرێس:
ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی بڕیاریدا هێزێكی ئاسمانی داده‌مه‌زرێنێت كه شانبه‌شانی هێزی ئاسمانی عێراق کاربات.
به گوێره‌ی نووسراوێك کە میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردوەتەوە حه‌شدى شەعبى بریاریداوە کە به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌كی نوێی به ناوی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی هێزی ئاسمانی داده‌مه‌زرێنێت.
به‌پێى نوسراوەکە واژووى جەمال جعفر الى ئیبراهیمى لەسەرە سه‌لاح مه‌هدی حه‌نتووش كراوه‌ته به‌ڕێوبه‌ری به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كه.
ئاماژە بەوەشکراوە کە نوسراوەکە پاڵپشت بە فەرمانى دیوانى ئەنجومەنى وەزیران دەرچووە.
ئەم نوسراوە هاوکاتە لەگەڵ ئەوەى لەمانگى رابردوودا چەندین بنکەو بارەگاى حەشدى شەعبى لەناوچە جیاوازەکانى عیراق بۆردمان کران و هاوکات کۆگاى چەک و تەقەمەنییەکانیان بۆردومانکران و وێران کران.
س.هـ