شارپرێس:
سه‌رچاوه‌یه‌كی ڕێگه‌پێدراو له ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی ڕه‌تیكرده‌وه ده‌سته‌كه هه‌وڵی دروستكردنی هێزی ئاسمانی بدات.
دوای ئه‌وه‌ی نوسراوێكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی به‌واژۆی ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندس، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌كه بڵاوبوه‌وه كه ئاماژه‌ی به دروستكردنی هێزی ئاسمانی بۆ حه‌شدی شه‌عبی كردبوو، به‌ڵام سه‌رچاوه‌یه‌كی ڕێگه‌پێدراو له‌نێو حه‌شدی شه‌عبی له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕه‌تیكرده‌وه هیچ هێزێكی ئاسمانی دروستبكرێت.
ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه له‌كاتێكدایه، له‌ئێستادا له‌نێوان سه‌رۆكی حه‌شدی شه‌عبی و جێگره‌كه‌ی جۆرێك له‌ناكۆكی هه‌یه، كه سه‌رچاوه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌ڵوێستی هه‌ریه‌كێكیان په‌یوه‌ست به بۆردومانه‌كانی ئیسرائیل بۆسه‌ر كۆگاكانی حه‌شدی شه‌عبی له‌عێراق.
ڕ. ج