باڵیۆزی توركیا له‌ عێراق بۆ ساغكردنه‌وه‌ی هێلكه‌ی وڵاته‌كه‌ی به‌شه‌قامه‌كانی شاری به‌غدا ده‌سوڕێته‌وه‌

عیراق

06/09/2019‌ 1020 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌یه‌كی باڵیۆزی توركیا له‌ عێراق كه‌ داوای هاورده‌كردنی هێلكه‌ی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات، بوه‌ته‌ جێگه‌ی مشتومڕێكی گه‌وره‌.

فاتیح یه‌ڵدز، باڵیۆزی توركیا له‌ عێراق به‌ شه‌قامه‌كانی شاری به‌غدا ده‌سوڕێته‌وه‌ و داوا له‌ خاوه‌ن دووكانه‌كان ده‌كات هێلكه‌ی توركی هاورده‌ بكه‌ن، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ئێستا حكومه‌تی عێراق هاورده‌كردنی هێلكه‌ی له‌توركیاوه‌ قه‌ده‌غه‌كردوه‌.

بڕیاره‌كه‌ی عێراق گورزێكی گه‌وره‌ بوو بۆ كێڵگه‌ په‌له‌وه‌رییه‌كانی توركیا، چونكه‌ به‌هۆی قه‌ده‌غه‌كردنی هاورده‌كردنی هێلكه‌ بۆ عێراق، چه‌ندین كێڵگه‌ مایه‌پووچبونی خۆیان ڕاگه‌یاند.

ڕ . ج