شارپرێس:
ئه‌مریكا هێزێكی سه‌ربازیی گه‌وره له ئوردنه‌وه ڕه‌وانه‌ی سه‌ربازگه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌د له عێراق ده‌كات.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌نێو پارێزگای ئه‌نبار به كه‌ناڵی سۆمه‌رییه نیوزی ڕاگه‌یاندوه، ڕۆژی پێنج شه‌ممه هێزێكی سه‌ربازیی ئه‌مریكا كه له 108 بارهه‌ڵگری گه‌وره پێكهاتووه، به كه‌ره‌سته‌ی جه‌نگی جیاوازه‌وه له ئوردنه‌وه گه‌یشتوونه‌ته عێراق و چونه‌ته نێو بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د له ئه‌نبار.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كه باسی له‌وه‌كردوه، ته‌نانه‌ت به‌رپرسانی سه‌ربازیی عێراقیش زانیاری‌یان له‌باره‌ی ئه‌و هێزه‌ی ئه‌مریكاوه نیه، كه له ئوردنه‌وه هاتووه‌ته عێراق.
ڕ . ج