شارپرێس:
سه‌رۆكی ڕه‌وتی سه‌در دوای تویته‌كه‌ی شه‌وی ڕابردوو له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری "خۆ بێبه‌ریكردن" له‌حكومه‌تی عێراق، ئه‌مڕۆ دووه‌م تویتی خۆی بڵاوكرده‌وه.
موقته‌دا سه‌در، سه‌رۆكی ڕه‌وتی سه‌در له‌تویته‌كه‌ی ئه‌مڕۆیدا ته‌نیا له‌دوو وشه‌دا نوسیویه‌تی "چاكسازی و به‌رنامه و شۆڕش" كه لایەنە سیاسییەکانى عیراق ڕایان وایە موقتەدا سەدر هیچ متمانەى بەحکومەت نەماوە بۆیە بەو جۆرە دەیەویت راى گشتى بجوڵینیت.
تویتەکانى موقتەدا دڵەراوکێى لەشەقامى عێراقى دروست کردوە هەندیک لایان وایە پەیوەندى بەوە هەیە مەهدى موهەندیس، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حەشدی شه‌عبی باسى لە دامەزراندنى هیزى ئاسمانى كرد‌و، بەڵام موقتەدا سەدر ساڵیک مۆلەتى بە عادل عەبدولمەهدى دابوو چاکسازى بکات ئیستا کەمتر لەدوو مانگى ماوە وادەکەى تەواو بێت و موقتەدا له‌ئه‌دای عادل عەبدولمەهدى رازى نییەو نایەویت جڵەوى ئۆپۆزیسۆن بکەوێتە دەست هیزە نارازیەکانى تر‌ى شیعە.
ڕ . ج