كێشی ٢١ كیلۆیە.. خەیارێكی زەبەلاح سەرنجی خەڵكی توركیای راكێشاوە

هەمەڕەنگ

07/09/2019‌ 588 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
جوتیارێكی تورك لەویلایەتی بارتن بەبینینی چەند خەیارێكی زەبەلاح لەناو كێڵگەكەیدا تووشی شۆك بوو،  كە درێژیی دانەیەكیان ٨٠سم و كێشەكەشی ٢١ كیلۆگرامە.

جوتیارەكە ناوی میسر ئەجیبال (٦٣ ساڵ)ە، كە لە شارۆچكەی كۆزجاغیز دادەنیشێت دەڵێت: ئەو تۆو خەیارەم لەدرواسێیەكمان وەرگرتووە، كە تۆوێكی چینییە و لەخانووی پلاستیكیدا چاندم‌و هەندێكیان بەو جۆرە زەبەلاح دەرچوون.

ئەجیبال دەشڵێت: لەناو خەیارەكان پێنج دانەیان زۆر گەورە بوون، كە درێژی هەندێكیان نزیكەی مەترێكە و كێشەكەشیان ٢٠ كیلۆگرام زیاترە، هەر كەسێك بینیویەتی تووشی سەرسوڕمان بووە.

جوتیارەكە ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات، كە وێنەی بەرهەمی خەیارەكەیان بۆ چین ناردووە، تا دڵنیابین لەوەی ئایا بۆ خواردن شیاوە یان نا، هەروەها دەڵێت: چینییەكان وتوویانە خەیارەكە بۆ خواردن شیاوە.

ئەو باسی لەوەش كردووە، هەموو خەیارە زەبەلاحەكان دابەشكراون، جگە لەیەك دانەیان نەبێت، كە درێژییەكەی ٨٠ سانتیمەتر و كێشەكەشی ٢١ كیلۆگرامە، بەڵام هیچ كەس تامەكەیانی بەدڵ نەبووە.

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی