6 كیشوەرو 51 وڵات دەگەرێت.. یەكەم گەشتی گەورەترین كەشتی جیهان

هەمەڕەنگ

07/09/2019‌ 1534 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كەشتی Viking Sun رۆژی ٣١ی ئاب لەشۆستەكانی گرینچی لەندەنەوە دەستی بەگەشتێك كرد، كە بەدرێژترین گەشت هەژمار دەكرێت، كە لە كتێبی "گینس" بۆ ژمارە پێوانەییەكان تۆمار كرابێت.

گەشتە دەریاییەكە ٨ مانگ دەخایەنێت‌و ژمارەیەك وێستگە دەبرێت وەك وێستگەی وڵتە ئەسكەندەنافییەكان، ناوچەی دەریای كاریبی، ناوچە گەشتیارییەكان لە هەموو ئەمەریكای لاتینی، گەشتەكە هەر لە شاری لەندەنیش كۆتایی پێدێت.

كەشتییە گەشتیارییەكە لەماوەی گەشتە ٨ مانگییەكەیدا ٦ كیشوەرو ٥١ دەوڵەت و ١١١ بەندەر دەبرێت و ٩٣٠ گەشتیاریش هەڵدەگرێت، ماوەی گەشتەكەش ٢٤٥ رۆژ دەبێت.

كەشتی Viking Sun  لەرێگای رۆیشتنیدا بەدوورگەكانی باشووری زەریای هیمندا تێدەپەڕێت، دواتر بۆ ئوسترالیا و ئاسیا، ئەوەش پێش ئەوەی بگەڕێتەوە بۆ دەریای ناوەراست‌و ئەوروپا .

نرخی بلیتی یەك گەشتیار لەم گەشتەدا ٩٢٩٩٠ دۆلار دەبێت، كە بریتییە لە بلیتی گەشتكردن لە نمرەی پیاوانی خاوەنكارو ژەمە خواردنەكان و گەشتی خۆرایی بۆ هەموو بەندەرەكان.

كەشتییەكە یانەیەكی تەندروستی و حەوزی مەلە و كتێبخانەو شانۆی لەخۆگرتووە، بەڵام كەشتییەكە هیج گازینۆیەكی تێدا نابێت و تەنیا بۆ كەسانی سەروو ١٨ ساڵیشە.

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی