روسیا دەستوەردان لەشەڕی نێوان لوبنان و ئیسرائیل دەكات

sharpress.net

2170 جار خوێندراوه‌ته‌وه

07/09/2019‌

شارپرێس:
بەو ناونیشانەی سەرەوە، گۆڤاری (سفوبودنایا پریسا)، راپۆرتێكی بڵاوكردووەتەوە دەربارەی بەردەوامبوونی ئیسرائیل لە هێرشكردن و پەیماندانی حیزبولڵا بەوەڵامدانەوە.

بەپێی راپۆرتەكە، پێش چەند رۆژێك، ئیسرائیل چەند فرۆكەیەكی بێ فرۆكەوانی بە ئاراستەی بەیروت فڕاند، بەمەبەستی وێرانردنی چەند شوێنێكی حیزبوڵڵای شیعی، بەرێژەیی هێرشەكە سەركەوتوو بوو، بەڵام لە واقیعدا، لوبنان و ئیسرائیل لە ئێستادا چەند هەنگاوێك دوورن لەوە بچنە جەنگێكی نوێوە.

سەرچاوەكان لە سەركردایەتی سەربازی روسیا دەڵێن: بە كرداری مۆسكۆ بەشدارە لە پرۆژەی چارەسەركردنی ململانێی نێوان لوبنان و ئیسرائیل، لەمەشدا بە شێوەیەكی بەرچاو ئێران یارمەتی دەدات لەم پرسەدا لە رێگەی كاریگەرییەكانی لەسەر حیزبوڵڵا بۆ بەدەستهێنانی ئەنجامی پێویست، هەروەها پەیوەندیان لەگەڵ ئیسرائیل زۆر باشە، بۆیە دەتوانن بگەنە رێككەوتن، بەڵام لە هەمان كاتدا بە دووری نازانن هەڵكشانی نوێ‌ بێتە كایەوە.

بابەتەكە هەمووی پەیوەستە بە هەڵوێستی ئیسرائیل، بۆ نموونە، تا گورزی حیزبوڵڵای لوبنانی سنوردار لە رۆژی یەك شەممە هاندەرێكی مەترسیداربوو بە چاوگێڕانەوە لە نیازی بۆ ئەنجام نەدانی شەڕكردن. تەل ئەبیب هیوای دەخواست هێرشەكە جێبەجێنەكرایە، بەتایبەتی لەو ناوچانەی زیانی زۆری بەركەوتبوو لە ساڵی 2006 دا بە شێوەیەكی تایبەتی، حیزبوڵڵا لای خۆیەوە زۆر توڕە بوو لە وەڵامی ئیسرائیل بە سێ رۆكێتەكەی و بەسەدان گولە تۆپ وەڵامی دایەوە، كە هەندێكیان سوتێنەر بوون.

هیوای ئەوە هەیە دۆخەكە وەك خۆی لێبێتەوە دوای هەڵبژاردنەكانی ئیسرائیل، یەكەم شت بۆ ئەمە ئەندامانی تیمی بنیامین ناتانیاهۆ هێمایان بۆ كردووە و دووەم ئەمریكا دەستتێوەردان دەكات لەم دۆخەو لەگەڵ دانانی پلانە مەزنەكەی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست. 

ئەمریكا بەرژەوەندی لە ناسەقامگیری لوبناندا نییە و دەیەوێت دەسەڵاتەكانی سەر بەخۆی بەكاربهێنێت بەشێوەیەكی لاوەكی لە پرۆژەكانی ئایندەدا بۆ گرێدانەوە لەگەڵ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەڵام ئێستا پێویستە چاوەڕوانی هەلبژاردنەكانی ئیسرائیل بكرێت بۆ ئەوەی بزانرێ كێ دەیباتەوە، روسیاش هەموو تواناكانی خۆی بەكاردەهێنێت بۆ ئەوەی خوێن لە نێوان لایەنەكاندا نەڕژێت.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا‌






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved