داهاتووی توركیا و ئەردۆغان لە دەستی روسیادایە

جیهان

07/09/2019‌ 1451 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەو ناونیشانەی سەرەوە، گۆڤاری (فوینیە ئوبزرینیە)، راپۆرتێكی بڵاوكردووەتەوە دەربارەی هۆكاری چوونی ئەردۆغان بۆ مۆسكۆ.

بەپێی راپۆرتەكە، سەردانیكردنی رەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ لای ڤلادیمیر پۆتینی سەرۆكی روسیا، كە جێگای سەرسورمان بوو بۆ رێكخەرانی فرۆكەوانی و نێودەوڵەتیش، بەو مانایە كۆبوونەوەكە هۆكاری تایبەتی خۆی هەبووە.

گرنگترین بابەت ئەوەیە، هێزە چەكدارەكانی سوریا هێرشێكی كاریگەریان كردە سەر پارێزگای ئیدلیب و خان شیخونیان گەڕاندەوە ژێر دەستی خۆیان، بەوەی توركیا پەیمانیداوە بەهێمنی رەفتار بكات لەو ناوچەیە و نەیتوانی وەفای بۆ پەیمانەكانی هەبێت، ئەوە دەردەخات بابەتی سەرەكی سەرۆكی توركیا لەدانوستانەكان داوای ئەوەی كردبێت كاریگەری بخرێتە سەر دیمەشق.

كاری سەرۆكی توركیا خۆی لە پاراستنی بەرژەوەندی لایەنگرەكانیدا دەبینێتەوە بە هەر رێگایەك بێت لە ئیدلبدا ئەوانەی سودیان لەقەڵەمرەوی ئەنقەرە بینیوە لەسەر زەمین، قسەكان دەربارەی ئیخوان موسلمینە، هێرشەكەی سوریا واقیعی گۆڕی و ئەردۆغانی خستەبەردەم پێویستی ئەوەی بڕیاری خێرا بدات، كە ئەویش بریتییە لە داوای گرەنتی دیاریكراو بۆ لایەنگرەكانی و ئەوەی بۆ روونكردنەوە لەكوێوە دەتوانن كاریگەری لە سەر دۆخی ئیدلب دروست بكەن و لەكوێشەوە دەستی بۆ نەبەن. 

بە تایبەتیش لە خان شیخون ئەو شارەی وەهابییەكانی ركابەری ئیخوان موسلمینی بەسەردا زاڵ بوو، ئەگەر بێت و بە تایبەتی گورز بەر ئیخوان بكەوێت ئەوا پێویستی جەنگی نێوان توركیا و سوریا هەڵنەگیرسێ، لەبەر ئەوە، پێویست بوو گفتوگۆ دەربارەی دۆخەكە بكرێت و چارەسەری بۆ بدۆزرێتەوە، پرسیارەكانی تریش دەربارەی هاوكاری ئابووری و سەربازی و تەكنیكی بوو.

دەبێت ئەوە روون بێت پاڵپشتی سەرەكی ئەردۆغان پارتی دادو گەشەپێدانە، كە ئەویش بۆ ئیخوان موسلمین دەگەڕێتەوە و ئێستا كورسییەكەی لە لەرزیندایە، ژمارەیەكی زۆر لە هێزە جیاوازەكان نیگەرانن لە مانەوەی سەرۆك بۆ ئەو ماوە درێژەدا لەسەر دەسەڵات، بەڵام ئەردۆغان بلیمەتی هەڵبژاردنەكانەو بەردەوام لەسەركەوتندایە بە ژمارەی نێوان 52 و 54% دەبێت، لێهاتووییەكانیشی لە بواری سیاسەتدا گومانی تێدا نییە، بەڵام ئەستەمبوڵ و ئەزمیر و ئەنقەرەی لە شارەوانیەكاندا دۆڕاند، ئەگەر بێت و ئێستاش پالپشتی كۆمەلەی ئیخوان موسلمینی توركیا لەدەست بدات ئەوا دۆخی زۆر خراپ دەبێت.

بەرگریكردنی ئەردۆغان لە ئیخوان موسلمینەكانی ئیدلب، پێش هەموو شتێك بریتییە لە بەكارهێنانی وەك پارێزگاری كردن لە كورسییەكەی.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا