بەغدا هەرێمی ئاگاداركردووەتەوە
یان رادەستكردنی نەوت یان بڕینی بەشە بودجەی هەولێر

عیراق

07/09/2019‌ 4367 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
محەمەد ساحب دەرەڕاجی ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەران جەخت دەكاتەوە لەسەر ئەوەی بەغدا هەرێمی كوردستانی سەرپشك كردووە لەنێوان ئەوەی یان ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوت رۆژانە رادەست بكەن، یان بە بەهای ئەوە لە پشكی هەرێم دەبڕدرێت.

دەڕراجی لەلێدوانێكی تەلەفزیۆنیدا وتی: دەبێت سەرۆك وەزیران لە لاواندنەوە و دڵراگرتن دووربكەوێتەوە و بە دیدگایەكی ئابوورییانە سیاسەت بكات، هەروەك نابێت كورتهێنانی بودجە لە ٣٦% زیاتر بێت.

لەبەشێكی تری لێدوانەكەیدا دەرراجی وتیشی: بەغدا هەرێمی كوردستانی سەرپشك كردووە لەوەی یان رۆژانە ئەو ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوتە رادەستی كۆمپانیای سۆمۆ بكات، كە بەپێی یاسای بودجە دەقی لەسەر دراوە، یان لەبەرانبەردا بە بەهای ئەو بڕە نەوتە لە پشكی هەرێم دەبڕدرێت.

هەروەها روونیكردووەتەوە، كە ژمارەی راستەقینەی ئەو نەوتەی هەرێم رۆژانە هەناردەی دەكات بۆ دەرەوە بریتییە لە ٤٢٠ هەزار  بەرمیل، ئەگەر كورد هەر رازی نەبوون ئەو نەوتەی هەناردەی دەكەن  بدەنە بەغدا، ئەوە بەغدا ناچار دەبێت لە بودجەكەیان ببڕێت .

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی