حكومەتی هەرێم لەگەڵ فراكسیۆن‌و ئەندامانی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق كۆدەبێتەوە

عیراق

07/09/2019‌ 532 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ سەرۆك فراكسیۆن‌و ئەندامانی كوردی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق كۆدەبێتەوەو تێدا تاوتوێی پرسی بودجەی عێراق‌و پشكی هەولێر دەكرێت.

بەپێی زانیارییەكانی شارپرێس، كۆبوونەوەكە لەسەر داوای حكومەتی هەرێمی كوردستانە، كە بڕیارە مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت‌و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت بەشداری تێدا بكەن.

هەر بەپێی زانیارییەكان، كۆبوونەوەكە سبەی یەك شەممە لەشاری هەولێر ئەنجامدەدرێت‌و بڕیارە شاندی سەرۆك فراكسیۆنەكان‌و ئەندامانی كوردی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دوای ئەو كۆبوونەوەیە لەگەڵ دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستانیش كۆبوونەوە بكەن.

كۆبوونەوەكە لەكاتێكدایە، كە ئێستا لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق‌و ئەنجوومەنی وەزیران سەرقاڵی داڕشتنی پرۆژەیاسای بودجەی 2020ی گشتی عێراقن، كە بێت لەو پرۆژەیەش پشكی هەرێم یەكلابكرێتەوە.

هـ ـ ح


بەپەلە