فراكسیۆنی ئایندە بەشداری كۆبونەوەكەی مەسرور بارزانی و پەرلەمانتارانی بەغدا ناكات

عیراق

07/09/2019‌ 727 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەركەوت شەمسەدین، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنرانی عێراق رایگەیاند، وەك فراكسیۆنی ئایندە ئامادەنین بەشداری كۆبونەوەكەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لەگەڵ نوێنەرانی كورد لە پەرلەمانی عێراق بكەن.

سەركەوت شەمسەدین، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە شارپرێس-ی رایگەیاند، وەك فراكسیۆنی ئایندە ئامادەنین بەشداری كۆبونەوەكەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لەگەڵ نوێنەرانی كورد لە پەرلەمانی عێراق بكەن، "بەهۆی ئەوەی حكومەتی هەرێم جێگەی متمانە نیە و ناراستگۆیە، ئامادە نیە پابەند بێت بە یاسای بودجەی فیدراڵی، كە لە بەرژەوەندی هاوڵاتیانە بەهۆی پاراستنی بەرژەوەندییەكانی كۆمپانیاكانیان".

شەمسەدین وتیشی، "پارتی دیموكراتی كوردستان دەیەوێ شكستی خۆی لە دانوسانەكانی لەگەڵ بەغداد بشارێتەوە بەم كۆبونەوەیە".
ه.م

بەپەلە