دەستلەکارکێشانەوەى عادل عەبدولمەهدى لە پۆستەکەى رەتدەکرێتەوە

عیراق

08/09/2019‌ 388 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

نوسینگەى سەرۆک وەزیرانى عێراق رەتیدەکاتەوە عادل عەبدولمەهدى دەستى لەپۆستەکەى کێشابێتەوە.

سەرچاوەیەک لە نوسینگەى سەرۆک وەزیرانى عێراق لەبەیاننامەیەکدا رەتیکردەوە کە عادل عەبدولمەهدى سەرۆک وەزیران دەستى لە پۆستکەى کێشابێتەوەو رایگەیاند، سەرۆک وەزیران لەکارەکانى خۆى بەردەوامەو بیرى لە دەست لەکارکێشانەوە نەکردوەتەوە.

ئاماژەى بەوەشکردوە، بڵاوکردنەوەى هەواڵى دەست لەکارکێشانەوەى سەرۆک وەزیران بۆ تێکدانى دۆخى سیاسى عێراقەو پەیوەندی لایەنە سیاسییەکانەوە.

هەروەها ئەوەشخراوەتەڕوو، سەرۆک کۆمار لە بەغدا نییە تا سەرۆک وەزیران نامەى دەست لەکارکێشانەوەى پێدابێت.

پێشتر چەند میدیایەکى عێراق ئەوەیان بڵاوکردەوە کە عادل عەبدولمەهدى لەنامەیەکدا کە ئاراستەى بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمارى کردوە دەستى لە پۆستەکەى کێشاوەتەوە.

لەلایەکى ترەوە مە‌حمود عوسمان سیاسە‌تمە‌دار و پە‌رلە‌مانتارى پێشووى عێراق ده‌ڵێت، پێیوایە‌ دۆخى ئێستاى عێراق، دۆخێکى ناسە‌قامگیرە‌، بۆیە‌ بە‌ لابردنى عادل عە‌بدولمە‌هدى دۆخە‌کە‌ ئاڵۆزتر دە‌بێت.

تادێت ژمارە‌ى ئە‌و لایە‌نە‌ عێراقیانە‌ زیاد دە‌بن، کە‌ سە‌نگە‌ر لە‌ عادل عە‌بدولمە‌هدى سە‌رۆک وە‌زیرانى عێراق دە‌گرن، بە‌ڵام لە‌گە‌ڵ ئە‌وە‌شدا، دوورخستنە‌وە‌ى ناوبراو لە‌ پۆستە‌کە‌ى بە‌ئە‌ستە‌م دە‌زانرێت.

مە‌حمود عوسمان، سیاسە‌تمە‌دار و پە‌رلە‌مانتارى پێشووى عێراق به‌ده‌نگی ئه‌مریكای راگه‌یاندووه‌، پێیوایە‌ دۆخى ئێستاى عێراق، دۆخێکى ناسە‌قامگیرە‌، بۆیە‌ بە‌ لابردنى عادل عە‌بدولمە‌هدى،دۆخە‌کە‌ ئاڵۆزتر دە‌بێت.

وتیشی، "ئه‌گە‌ر عادل عە‌بدولمە‌هدى لاببرێت، بە‌ ئاسانى لایە‌نە‌کان لە‌سە‌ر کە‌سێکى تر بۆ شوێنە‌کە‌ى ڕێک ناکە‌ون، بۆیە‌ لابردنى ئاسان نیە‌."

س.هـ