لە هەولێرو سلێمانى داواى هەڵوەشاندنەوەى گرێبەستى عەریزەنوسەکان دەکرێت

sharpress.net

119 جار خوێندراوه‌ته‌وه

08/09/2019‌

شارپرێس:

گرێبەستى چەند ساڵەى حکومەتى هەرێم لەگەڵ کۆمپانیایەکى بیانى بۆ کارى عەریزە نوسى کاردانەوەى زیاتری لێدەکەوێتەوەو نیگەرانییەکان لە هەولێرو سلێمانى بەردەوامە.

دواى گرێبەستێکى حکومەتى هەرێم لەگەڵ کۆمپانیایەکى بەریتانى بۆ بە ئەلیکترۆنیکردنى کارى عەریزەنوسى لە فەرمانگەکانى حکومەت کە بڕی ٢٥ هەزار دیناریان لە هاوڵاتیان وەردەگرت کاردانەوەیەکى فروانى لە سلێمانى لێکەوتەوە، دواتر بەهۆى ئەو کاردانەوانە نرخەکەى کەمکرایەوە بۆ ١٥ هەزار دینار، بەلام هیشتا هاوڵاتیان ئەو نرخە بە زۆر دەزانن و داواى هەڵوەشاندنەوەى تەواوى ئەو کارە دەکەن.

ئەمرۆش یەک شەممە لە درێژەى ئەو کاردانەوانە لە شارى هەولێر بەشێک لە پارێزەران و هاوڵاتیان و چالاکانى کۆمەڵگەى مەدەنى گردبوونەوەو داواى هەڵوەشاندنەوەى گرێبەستەکەیان کرد.

لە یاداشتێکدا کە ئاراستەى پەرلەمانى کوردستان و وەزارەتى دادیان کردوە ئەو چالاکوان و پارێزەرانە بە نوێنەرایەتى هاوڵاتیان داواى هەڵوەشاندنەوەى ئەو گریبەستەیان کردو بە ستەمیان ناوبرد لەسەر هاوڵاتیان.

هەروەها رایدەگەیەنن کە ئەو پارەیەى کۆمپانیاکە وەرى دەگرێت زۆر زیاترە لە تواناى دارایی و موچەى هاوڵاتیان.

لە یاداشتەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، ئەو پارەیەى  کۆمپانیا وەرى دەگرێت زۆر لەسەر حکومەت و هاوڵاتیان دەکەوێت، بۆیە باشترە حکومەت کۆمپانیایەکى خۆى بۆ ئەو کارە راسپێرێت کە پارەکە بۆ خۆى بێت و نرخەکەشى کەمتر بێت لەسەر شانى هاوڵاتى.

س.هـ






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved