كۆسرەت رەسوڵ: یەكێتی لەگەڵ ڕێككەوتنی نێوان هەولێرو بەغدایە

sharpress.net

508 جار خوێندراوه‌ته‌وه

08/09/2019‌

شارپرێس:
كۆسرەت رەسوڵ جێگری سكرتێری گشتی نیشتمانی دووپاتیكردەوە، كە حیزبەكەی لەگەڵ ڕێككەوتنی نێوان هەرێم و بەغداو چارەسەری بنەڕەتی كێشەكانی نێوان هەردوولایەو لەم پێناوەشدا بڕیارو ئەجێندای تایبەتی خۆی هەیەو هەوڵی جێبەجێكردنی دەدا.

قسەكانی كۆسرەت ڕەسوڵ لەمیانی كۆبوونەوەیەكی بووە لەگەڵ ستیفن فەیگن كونسوڵی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان‌و بەپێی راگەیەنراوی كۆبوونەوەكە پەیوەست بەیەكێتی نیشتمانی كوردستان و بڕیاری ئەنجامدانی كۆنگرەی یەكێتی هەردوولا گفتوگۆی وردی ئایندەی یەكێتییان كردو جەختیان لە زەڕوڕەتی یەكێتی بۆ كوردستان و عێراق و ناوچەكە كردەوەو دووپاتیان كردەوە كۆنگرەی یەكێتی بۆ دووبارە ڕێكخستنەوەی هەیكەلی حیزب و پەیڕەوو پڕۆگرامێكی نوێ بۆ داهاتووی حزب و خزمەتكردنی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان بێ.

هەر بەپێی راگەیەنراوەكە كۆسرەت رەسوڵ لەو بارەوە رایگەیاندووە، كۆدەنگی و هاوهەڵوێستییەكی دڵسۆزانە هەیە بۆ ڕێكخستنەوەی یەكێتی و ئەنجامدانی كۆنگرەیەكی نەوعی، كە یەكێتی بكاتەوە بەچەتری كۆكەرەوەی هەموو تێكۆشەران و دڵسۆزانی.

‎پرسی كەركوك و ناوچە كوردستانییەكان تەوەرێكی تری دیدارەكە بوو، جێگری سكرتێری گشتی و كونسوڵی گشتی ئەمریكا گفتوگۆی دۆخی كەركوك و سەرجەم ناوچە كوردستانییەكانیان كردو دووپاتیان كردەوە، كە دەبێ دۆخی ئەم ناوچانە ئاسایی بكرێنەوەو لایەنە كوردییەكان بەیەك هەڵوێستی و یەكگوتاری كاربكەن بۆ ئەم پرسە.

هاوكات لەدیدارەكەدا هەوڵەكانی ئەمریكا بۆ هاوكاریكردنی هێزی پێشمەرگەو هەنگاوەكانی چاكسازی لەنێو هێزی پێشمەرگە گفتوگۆی وردی لەبارەوە كراو كۆسرەت ڕەسوڵ دیدو تێڕوانینی یەكێتی بەڕاشكاوی خستەڕوو.

هـ ـ ح






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved