شارپرێس:
جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ كاروباری وزه ده‌ڵێت، گفتوگۆكانی نێوان حكومه‌تی ناوه‌ند و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر دۆسێی نه‌وت به‌ره‌وپێشچوونی به‌خۆیه‌وه بینیوه.
سامر غه‌زبان، وه‌زیری نه‌وتی عێراق و جێگری سه‌رۆك وه‌زیران بۆ كاروباری وزه له‌میانی لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، دانوستانه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا چوه‌ته قۆناغێكی پێشكه‌وتو و جدییه‌وه.
سامر غه‌زبان باسی له‌وه‌شكرد، دانوستانه‌كان له‌پێناو ڕێككه‌وتنه له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم.
وه‌زیری نه‌وتی عێراق جه‌ختیكرده‌وه له‌وه‌ی، عێراق پابه‌ندی بڕیاری ڕێكخراوی ئۆپیك ده‌بێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت.
ڕ. ج