شارپرێس:
وته‌بێژی پۆلیسی كه‌ركوك رایگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دوو بۆمبی چێندراو له كه‌ركوك ته‌قینه‌وه و به‌هۆیه‌وه شه‌ش كه‌س برینداربوون.
عه‌مید ئەفراسیاو کامل، وتەبێژی پۆلیسی کەرکوك رایگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه لە نزیك حوسەینیەی حۆرا و نزیک سەنتەرێکی گەنجان لە گەڕەکی یەکی حوزەیران، بۆمبێکی چێنراو تەقیەوەتەوە و لە ئاکامدا 3 هاوڵاتی برینداربوونە.
وتیشی، پۆلیس و ده‌زگا ئەمنییەکان و پسپۆڕی تەقینەوە لەشوێنی ڕووداوەکەن و لێکۆڵینەوە بەردەوامە.
وته‌بێژی پۆلیسی كه‌ركوك راشیگه‌یاند، "ئێوارەی ئەمڕۆ سێ گەنج بە ماتۆڕسکیلێک بڕێك تی ئێن تی لە نێو حاویەی زبڵ فڕێ دەدەن دواتر هێزە ئەمنییەکان به بێ زیان پووچەڵیان کردەوە".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، له ته‌قینه‌وه‌ی دووه‌م بۆمبی چێنراویش، له گه‌ڕه‌كی خه‌زڕا، 3 هاووڵاتی دیكه برینداربوونه.
ه.م