شارپرێس:
گۆڤاری (فزغلیاد)، راپۆرتێكی بڵاوكردووەتەوە دەربارەی وەسفكردنی سیاسەتەكانی ئەمریكا بە "دەسەڵاتی مافیایی"، ئەوەش لەلایەن سەرۆكی روسیا ڤلادیمێر پۆتینەوە.
بەپێی قسەی پرۆفیسۆری یاردەدەر لە كۆلیژی فەلەسەفەی زانكۆی مۆسكۆی حكومی و توێژەر لە سیاسەتەكانی ئەمریكا (بۆریس میگۆییف)، پێشتر ئەمریكا بەڵای كەمەوە نمایشی ئەوەی دەكرد، كە دانوستان دەكات، بەڵام لەگەڵ تێپەڕبوونی كاتدا زیاتر وازی لەتەریق بونەوە هێناوە و رێساكانی تا دێت ناروونتر دەبێت و بە ئاشكرا هێزەكانی نمایش دەكات.
هەر بەقسەی ئەو شارەزایە، زیادكردنی فشاری ئەمریكا بۆ هاوپەیمانەكان بۆ بەدەست هێنانی ئامانجی سیاسییە لە نێویاندا لەگەڵ ژاپۆن.
سەرۆكی روسیا ڤلادیمیر پۆتین لە قسەكردنیدا لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی ژاپۆن (شینزۆ ئابی) لە مونتەدای ئابووری رۆژهەڵاتی ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە، پرسەكانی ئاسایش و بەرژەوەندیەكانی وڵاتانی سێیەم، لە نێویاندا ئەمریكا كاریگەری لەسەر واژووكردنی پەیماننامەی ئاشتی هەیە لەگەڵ ژاپۆن.
لە هەمان كاتدا، پۆتین ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، روسیا دەیەوێت پەیماننامەی ئاشتی لەگەڵ ژاپۆن واژووبكات، باسی ئەوەشی كردووە هەر پەیماننامەیەكی ئاشتی لەلایەن ژاپۆنەوە یان هەر دەوڵەتێكی، كە چەمكی وڵاتانی رۆژئاوای هەیە دەبێ لەلایەن ئەمریكا و پشكنینی بۆ بكرێت.
میگۆییف ئەوەشی وتووە: دەكرێت هەندێت مانۆڕی ئازاد ئەنجام بدرێت، بەڵام هیچ مانایەكی نییە، بە سانایی دەتوانین بڵێین تاكە وڵاتێك هەیە دەسەڵاتەكانی بەكاردەهێنی بۆ باڵی هاوبەشەكانی.
بەگوێرەی قسەی ناوبراو، پۆتین بەراوردی ئەمریكای بە پیاوانی مافیا كردووە، چونكە ئەمە وێنەی دینامیاتی ئێستای پەیوەندییەكانی ئەمریكایە لەگەڵ وڵاتانی تر.
هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە بەرژەوەندی نیشتمانی ئێستای روسیا و ئەمریكا تێكنایەنەوە، لەهەمان كاتدا، ئەمریكا بەرژەوەندییەكانی ولاتانی تر ڕەچاو ناكات.
لەو بارەیەوە ناوبراو وتی: پێدەچێ پۆتین رەزامەند نەبێت و گاڵتەجاڕی دەكات، بەڵام كەس لێ ناڕازی نییە، ترامپ پێدەكەنێ و پێدەچێ هەست بە شانازی بكات، بەڵام بۆڵتۆن بەبێ هیچ شتێك پیاوێكی مافیایە و لەكەس شاراوە نییە.
سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا