پارتی دوای ١٥ ساڵ پارێزگاری هەولێر دەگۆڕێت

sharpress.net

946 جار خوێندراوه‌ته‌وه

09/09/2019‌

شارپرێس:
پارتی دیموكراتی كوردستان لە چوارچێوەی ئەو گۆڕانكارییانەی لە پۆستەكانی لە حكومەتدا ئەنجامیان دەدات دوای ١٥ ساڵ بریاریدا پارێزگاری هەولێر بگۆڕێت.

دوای ئەوەی لە دوو مانگی رابردوو مەكتەبی سیاسی پارتی بریاری لێدابوو نەوزاد هادی لە پارێزگاری هەولێر لابدرێت و لە شوێنی ئەو فرسەت سۆفی دادەنرێت.

نەوزاد هادی لە ساڵی ٢٠٠٥ وە لە پۆستی پارێزگاری هەولێر بەردەوام بوو، بەڵام لەم ساڵدا پارتی بریاردا چەند گۆڕانكارییەك لە پۆستەكانی لە حكومەتدا بكات یەكێكیش لەو گۆڕانكاریانە پارێزگاری هەولێر بوو.

بریارە نەوزاد هادی پۆستی راویژكاری نیچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێم وەربگرێت و ئەم هەفتەیەش دواین هەفتەی كاركردنی دەبێت وەك پارێزگار.

لەلایەكی دیكەوە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر، ئەمڕۆ دوشەممە لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاندوە، نەوزاد هادی، پارێزگاری هەولێر سەردانی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێری كردوە بە مەبەستی ماڵئاواییكردن لە ئەندامان و فراكسیۆنەكانی ئەنجومەنەكە.

بڕیارهیش هەفتەی داهاتوو  فرسەت سۆفی وەك پارێزگاری  نوێی هەولێر لە ئەنجومەنی پارێزگا متمانەی پێببەخشرێت.

س.هـ






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved