پارتی فەرمانڕەوای ڕوسیا لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەکاندا سێیەکی کورسییەکانی لەدەستدا

sharpress.net

731 جار خوێندراوه‌ته‌وه

09/09/2019‌

شارپرێس:
دەزگای ڕاگەیاندنی ڕوسی بڵاویكرده‌وه‌، پارتی ڕوسیای یەکگرتوو کە پشتیوانی لە سەرۆکی وڵاتەکە ڤلادیمێر پوتن دەکات نزیکەی سێیەکی کورسییەکانی لە هەڵبژاردنەکانی ناوخۆدا لە مۆسکۆ لەدەستداوه‌.

سەرەڕای ئەوەی ئەم هەڵبژاردنانە ناوخۆیین، بەڵام سیاسەتمەداری دیاری ئۆپۆزسیۆنی ڕوسیا ئالێکسی ناڤاڵنی و هاوپەیمانەکانی هەڵبژاردنەکانی مۆسکۆیان بە هەلێک زانی بۆ سەرکەوتن بەسەر پارتی ڕوسیای یەکگرتوودا پێش هەڵبژاردنە گشتیەکان لە ساڵی 2020.

لە نیوەی مانگی حەوتدا خۆپیشاندانەکان لە مۆسکۆ دەستیان پێکرد دوای ئەوەی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی ناوەند رەتیکردەوە ژمارەیەکی زۆر لە کاندیدەکانی ئۆپۆزسیۆن تۆمار بکات بەهۆی ئەوەی پشتیوانی تەواویان دەست نەکەوتووە.

دەزگای ڕاگەیاندنی ڕوسیا کۆمەڵێک داتای بڵاوکردەوە تیایاندا پارتی ڕوسیای یەکگرتوو نزیکەی سێیەکی کورسییەکانی لەدەستداوە.

دەزگاکە ئاماژەی بەوەدا پارتەکە لەڕێگایدایە بۆ سەرکەوتن بە بەدەستهێنانی 26 کورسی لە کۆی 45 کورسی پەرلەمانی مۆسکۆ، ئەوەش بەسە بۆ پاراستنی زۆرینەی لە پەرلەماندا. پارتەکە لە ساڵی 2014 دا 28 کورسی بەدەستهێنا.
ه.م




ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved