شارپرێس:
سهرچاوهیهكی ئهمنی رایگهیاند، لە سنووری قەزای مەخموور بەھۆی بۆردوومانی فڕۆکەی ھاوپەیمانانی نێودەوڵەتییەوە ژمارەیەک چەکداری چهكدارانی داعش کوژران.
سەرچاوەیەکی ئهمنی لە میحوەری مەخموور راگەیاند، "چەکدارانی داعش لە سنووری قەزای مەخموور دەستیان بە جووڵە کردووتەوە و لە لایەن ھاوپەیمانانی نێودەوڵەتییەوە بەوردی چاودێریی زیادبوونی جووڵەی چەکدارانی تیرۆریستی داعش دەکرێت، چونکە چەکدارەکانی داعش لە ژمارەیەک گوندی ناوچەکە بڵاوەیان پێکراوە و بە شێوەی مەفرەزە لەنێو مەخمووردا ھاتوچۆ دەکەن."
وتیشی، "دوێنێ یهكشهممه فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانان لە نزیک گوندی گردەڕەشەی سەر بە قەزای مەخموور کاروانێکی چەکدارانی تیرۆریستی داعشی کردووەتە ئامانج و لە ئەنجامدا ١٠ چەکداری داعش کوژراون و زیانی زۆریان بەرکەوتووە."
سەرچاوەکە ئهمنییهكه ئهوهشی وت، "ژمارەیەک گوندی سەر بە مەخموور بەھۆی مەترسیی داعشەوە چۆڵ کراون و ئەو ناوچانەی لە شەقامی سەرەکییەوە دوورن زیاتر داعش تێیاندا چالاکە و بنکە و بارەگایان تێدا جێگیر کردوون، ئەوەش نیشانەی ئەوەیە ھێشتا داعش لەو سنوورە ھەیە و دەیەوێ زیاتر خۆی بەھێز بکات".
ه.م