نێچیرڤان بارزانی هه‌ڵوێستی خۆی له‌سه‌ر دانوستانی هه‌ولێر و به‌غدا ڕاگه‌یاند

عیراق

09/09/2019‌ 1415 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، مەرج نییە لیژنەکانی نێوان هەردوولا سیاسی بن، بەڵکو لە زۆر بواردا لیژنەکان دەکرێت تەکنیکی بن.

نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌میانی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ جێنین پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق (یۆنامی) ڕایگه‌یاند، "بۆ دیالۆگی نێوان هەولێر و بەغدا بۆ چۆنێتیی مامەڵەکردن لەگەڵ کێشەکان پێویست بە میکانیزمێکی گونجاوی باشتر ده‌كات".

ڕاشیگه‌یاند، "مەرج نییە لیژنەکانی نێوان هەردوولا سیاسی بن، بەڵکو لە زۆر بواردا لیژنەکان دەکرێت تەکنیکی بن".

وابڕیاره‌ به‌مزووانه‌ شاندێكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی شاری به‌غدا بكات، بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پرسی بودجه‌ی هه‌رێم، كێشه‌ی كه‌ركوك و ناوچه‌ كێشه‌ له‌سه‌ره‌كانی دیكه‌و كۆی پرسه‌ چاره‌سه‌رنه‌كراوه‌كان.

ڕ . ج