شارپرێس:
ته‌قینه‌وه‌یه‌ك كۆگاكانی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی حه‌شدی عه‌شایه‌ری له پارێزگای ئه‌نبار ده‌كاته ئامانج، كه تا ئێستا هۆكاره‌كه‌ی دیار نییه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ته‌قینه‌وه‌یه‌ك كۆگای چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی حه‌شدی عه‌شایه‌ری له‌پارێزگای ئه‌نبار ڕوویداو تا ئێستا هیچ لایه‌نێك هۆكاری ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئاشكرانه‌كردووه، ته‌نیا باس له‌وه‌ده‌كرێت كه به‌هاوه‌ن هێرشكراوه‌ته سه‌ر كۆگاكانی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی حه‌شدی عه‌شایه‌ری.
حه‌شدی عه‌شایه‌ری هێزێكی چه‌كداریی تایبه‌ت به سوننه‌كانه كه بۆ ڕزگاركردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه پێكهێندرا، كه له‌لایه‌ن داعشه‌وه داگیركرابوون.
ڕ . ج