بەهۆی كۆمێنتێكەوە كچە گۆرانیبێژێكی بەناوبانگ هەوڵی خۆكوشتنی داوە

هەمەڕەنگ

10/09/2019‌ 890 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
جێسی نێڵسنی خانمە گۆرانی بێژ لەگروپی Little Mix  باسی هەوڵی خۆكوشتنەكەی دەكات بەهۆی كۆمێنتێكی تویتەرەوە، كە بۆی نوسراوە.

جێسی تەمەن ٢٨ ساڵ، بۆ یەكەم جار نهێنی هەوڵی خۆكوشتنەكەی ئاشكراكرد و وتی: بیرم دێتەوە، كە وتم دەمەوێت ئەمە كۆتایی پێبێت‌و من كۆتایی پێ دەهێنم، بە بیرم دێت چووم بۆ مەتبەخ و هەتا توانیم دەرمانم خواردو پاشان چوومە نێو جێگاو هەر بیرم دەكردەوە، هەر دەموت بهێڵە با ڕووبدات و ڕزگارم ببێت.

بەپێی سەرچاوەیەكی نزیك لەئەستێرە لاوەكە، كە پێی وتووە چی ئەنجامداوە، دوای ئەم ڕووداوە ئەمبولانسێك گەیشتووەتە ماڵەكەیان و توانیوێتی ڕزگاری بكات لە كاتی خۆیدا.

جێسی باسی هەوڵی خۆ كوژیەكەی دەكات، كە لە مانگی ٩ی  ٢٠١٣ دا بووەو دەڵێت: چەند قسە وتن بە كەسە لاوەكان كاریگەری نەرێنی لەسەریان هەیە.

ئەو ڕووداوە زۆر كاریگەری لەسەر تەندروستی دەروونی كردووە، زۆر بە زەحمەت توانیوێتی پابەندبێت بە گروپەكەیانەوە، كە لەو كاتەدا لەسەرەتای دەركەوتنیاندا بوون.

جێسی لەدوای ئەم ڕووداوە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەری بە یەكجاری سڕییەوە لەسەر مۆبایلەكەی و هەرگیز نەچووەتەوە ناو تۆڕەكە.

جێسی هەر لەو كاتەی بوو بە براوەی بەرنامەی X Favtor 2011 لەڕێگەی تۆڕەكۆمەڵایەتییەكانەوە ڕووبەڕووی دژیایەتیەكی زۆر بووەتەوە، كە لەو بارەوە وتی: لەو كاتەوەی ئەو كۆمێنتە نایشیرینانە دەستیان پێكرد، بە ناخۆشترین كاتەكانی ژیانمدا تێدەپەڕیم.

جێسی باسی لەوەش كردووە، پێش ئەوەی تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان بەكاربهێنێت، هیچ كێشیەكی بۆ دروست نەبووە، لەسەر شێوە و ڕووخسار، بەڵام لەو كاتەی كۆمێنتەكان دەستیان پێكردووە هەستی بەشەرمەزاری زۆر كردووە.

وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل