گەڕان بەدوای ئەبوبەكر بەغدادی‌و سەركردەكانی داعش دەستپێدەكات

عیراق

10/09/2019‌ 630 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەگەڵ دەستپێكردنی قۆناغی چوارەمی "ئۆپەراسیۆنی ویستی سەركەوتن" لەعێراقدا،  دەستكراوە بەگەڕان بەدوای دۆزینەوەی سەركردەكانی گروپی داعش.

بەپێی شیكەرەوانی ئەمنی عێراق، ئەبوبەكر بەغدادی سەرۆكی رێكخراوی داعش و زۆرێك لە سەركردەكانی ئەو رێكخراوە لەسوریا بن، بەڵام زانیاری زیاتر لەو بارەوە نییە.

لەبەرانبەر نەبوونی زانیارییەكان، كەسێكی دەستگیركراو لەلای هێزە عێراقییەكان بەناوی "جبار ئەل عێراقی" بەكلیكی دۆزینەوەی شوێنی ئەبوبەكر بەغدادی سەرۆكی رێكخراوی داعش‌و سەركردەكانی داعش دەزانرێت.

ئەو كەسە بەوە ناسراوە پێشتر لەڕابردووەدا چەندین حەشارگەی هێزەكانی داعشی لەسوریا  بۆ هاوپەیمانی نێودوڵەتی ئاشكراكردووە.

جەبار ئەل عێراقی، یەكێكە لەئەندامانی لە هۆزی شیمارییە، كە بەیەكێك لە گەورەترین هۆزەكان دادەنرێت لەعێراقداو شوێنی نیشتەجێبوونیان لەباشووری سوریاو ناوەڕاستی عێراقن لەسەر سنووری هەردوو وڵات.

جبار ئەل عێراقی سەركردەی سەربازی ئەو هۆزەیە و نزیكە لەبەغدادی بە ئەل مۆنیتەری ڕاگەیاندووە، زۆرێك لە سەرچاوە ناوخۆیەكان پێیان ڕاگەیاندووە بەغدادی لە میانەی شەڕێكی قورسدا لە مانگی دوو، یان سێی ئەمساڵدا لەڕێگەی گوندی باغوزی سورییەوە لەگەڵ چەند شوانێكدا هەڵهاتووە بۆ سنوورەكانی عێراق.

هاوكات بەپێی سەرچاوەیەك بەغدادی ماوەیەك لەبیابانی رۆژئاوای عێراق بووەو ئاشكراشیكردووە، جوڵانەوەكەی بەغدادی زۆر هێواش بووە ئەویش ئەو ئەگەرە بەهێز دەكات لەشەڕی باغۆز بریندار بووبێت.

هاوكات گۆڤاری تایم ئۆفی بەریتانی بابەتێكی لەسەر ئەو هەواڵە بڵاوكردەوە لەسەر شوێنی حەشارگەكانی بەغدادی و سەركردەكانی تری داعشدا بڵاودەكرێـتەوەو رایگەیاندووە، زۆر هەواڵی ناراست لەبارەی سەكردەكانئ داعشەوە بڵاوكراونەتەوە، بەڵام لە ئێستادا گەڕان بەدوای حەشارگەكاندا بەردەوامە.
  
وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل