لە میسر دەستگیرکردنی ئەندامەکانى ئیخوان موسلیمین بەردەوامە

جیهان

10/09/2019‌ 169 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وەزارەتی ناوخۆی میسر رایگەیاند کە تۆرێکی نهینیی سەر بە رێکخراوی "ئیخوان موسلیمین"یان دەستگیر کردووە کە لە ١٦ کەس پێکهاتبوون و ئامانجیان بەقاچاخبردنی دراوی بیانی بووە .
وەزارەتەکە ئاماژەى بەوە کردوە کە کەسە داواکراوەکانی ئیخوان سێ تۆری نههێنییان درووستکردووە و  هەوڵیانداوە ئەو دراوە بیانیانە لەڕیگای تورکیاوە بگوازنەوە بۆ وڵاتانی ئەوروپا .
لەبەشێکی تردا وەزارەتی ناوخۆ  رایدەگەیەنێت کە ئەو پارە بەقاچاخبراوانە بۆ پشتیوانی دارایی ئەندامانی ئیخوان موسلیمین بووە لەناوخۆی میسر بەئامانجی جیبەجێکردنی کردەوەی دوژمنکارانە.
پێشتریش دەزگا ئەمنییەکانی میسر رایانگەیاندبوو کە شانەیەکی ئیخوان موسلیمینیان ئاشکرا کردبوو کە پارەیان لەنێوان میسر و کوێت و لەڕێگای وڵاتانی ترەوە گواستۆتەوە .


ئەوەش دوای ئەوە هات کە لەمانگی یۆلیۆ ی رابردوو وەزارەتی ناوخۆی کوێت رایگەیاند "شانەیەکی تیرۆریستی " سەر بە ڕێکخراوی ئیخوان موسلیمینیان ئاشکرا کردووە کە لەدەستی دەزگا ئەمنییەکانی میسر رایانکردووە و لە کوێت جێگیر بوون .
وەرگێران : ئاکۆ عەبدوڵلا ئاڵی