شارپرێس:
سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی ناتوانێت بەرگەی شەپۆلێکی نوێی پەنابەرانی باکوری سوریا بگرێت، ئه‌نقەرە و واشنتن پێویستە بە زووترین کات ناوچەیەکی ئارام لە هەرێمەکە دامەزرێنن.
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگه‌یاندووه، ئه‌نقەرە و واشنتن پێویستە بە زووترین کات ناوچەیەکی ئارام لە هەرێمەکە دامەزرێنن، چونكه وڵاته‌كه‌ی ناتوانێت بەرگەی شەپۆلێکی نوێی پەنابەرانی باکوری سوریا بگرێت.
ڕۆژی یەکشەممەی رابردوو ئه‌مریكا و تورکیا یه‌که‌م پاسه‌وانی هاوبه‌شیان له ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فورات دەستپێکرد، تیایدا شه‌ش ئۆتۆمبێلی زرێپۆشی تورکیا له شاری سنووری ئاخچاکالەوە هاتنه نێو سوریا، و تێکه‌ڵ به کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی ئه‌مه‌ریکا بوون وه‌ک به‌شێک له هه‌رێمی پارێزراو که خه‌ریکه داده‌مه‌زرێت.
سه‌رچاوه ناوخۆییه‌كان له گرێ سپییەوە ڕایانگەیاند، هێزه‌كه‌ی ئه‌مریكا و توركیا بۆ پشکنین به‌ره‌و بنکه‌یه‌کی ژێر کۆنتڕۆڵی کورده‌کان چوون، بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیابن که بنکەو سەنگەرەکان لەو شوێنه لابردراون.
ه.م